چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری \"سەوڵاوا\"دا دەسبەسەر کرا

16:34 - 23 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی ژینگەپارێزیی کوردی خەڵکی شاری سەوڵاوا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد بە ناوی \"ئەحمەد خودامورادی\"، کوڕی مستەفا، خەڵکی گوندی \"بۆڕیەر\"ی سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری سەوڵاوا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزییە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەم چالاکە ژینگەپارێزییەیان کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پاراستنی ژینگەی ناوچەی سەوڵاوادا هەبووە، دەسبەسەر کردووە.

\"ئەحمەد خودامورادی\"، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە گەیاندنی یارمەتی لە کاتی ئاگرگرتنی دارستانەکان و یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، هەبووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەم چالاکە ژینگەپارێزییە هیچ زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.