چالاکێکی ژینگەپارێزی بە بڕی ١ میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن سزا درا

22:10 - 16 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد، خەڵکی شاری سنە لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەریی ئەو شارە بە ٣ مانگ زیندانی یان بڕی ١میلیۆن ٨٠٠ هەزار تەمەن نەختی سزا درا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"خەبات شەکیبا\" یەکێک لە چالاکانی ژینگەپاڕێزیی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەریی بە ٣ مانگ زیندانی یان ١بڕی میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن سزا دراوە
لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەری شاری سنە، ئەو چالاکە ژینگەپارێزەی بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی جیهانیی ڕۆژی کرێکاران، مەحکووم کردووە.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لقی ١٠٣ دادگای کەیفەری ئەو چالاکە ژینگەپارێزیەی سەرپشک کردووە، لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: \"خەبات شەکیبا بە جێگای چوونە زیندان، بڕی ١ میلیۆن ٨٠٠ هەزار تەمەن پارەی نەختی داوە\".

پێشترش، ڕۆژی دووشەممە،١١ی پووشپەڕ، \"خەبات شەکیبا\"چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری سنە،بانگهێشتی لقی ٢ی دادگای ئینقلاب کرابوو.