چالاکێکی ژینگەپاریزی لە شاری سەوڵاوا دەسبەسەر کرا

11:59 - 14 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری سەوڵاوا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ‌هێزە ئیتلاعاتییەکان چالاکێکی ژینگەپارێزییان بە ناوی "سەباح ڕەونەقی" دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

ناوبراو ئەندامی ئەنجومەنی "پاکۆ"ی شاری سەوڵاوایە.

"سەباح ڕەونەقی"، مانگێگ لەوەو پێش بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی "ڕەونەقی" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەتا ئێستا هێزە ئیتلاعاتییەکان، هۆکارێکی ڕوونیان بۆ دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە ڕانەگەیاندووە.

وێنە: دەرمانکردنی سەگێکی بریندار لە شاری سەوڵاوا لە لایەن "سەباح ڕەونەقیـ"ـیەوە.