چالاکێکی ژینگەپاریزی لە سنە دەسبەسەر کرا

11:14 - 13 رەشەمه 2719

ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی ڕەشەمە، چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد بە ناوی "دلێر خوسرەوی" خەڵکی گوندی "زەنان" سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٤٠ ساڵەیە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەو چالاکە ژینگەییە ئەندامی کۆمەڵەی کوردستانی سەوزە و پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.