چالاکێکی مەدەنیی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

11:37 - 30 خەرمانان 2722

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، "ئەوین ڕاستی" چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبرایان دەسبەسەر کردبوو.

هەتا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، "ڕێبوار کامرانی‌پوور" و "ئەمجەد ساعدی" لە چالاکانی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.