چالاکێکی مەدەنیی شاری مەریوان پاش چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازاد کرا

21:43 - 18 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان پاش دەستبەسەر کردنی لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی حکوومەتی لەو شارە، پاش چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ١٧ی خاکەلێوە، هێزە لیباس شەخسییەکان سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی\"شێرکۆ هورموزی\" دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە ڕاگواست.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە مەدەنییە لە شەقامی ئەستادیومی شاری مەریوان دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە لە گرتووخانە ئازاد کرا.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

شیرکۆ هورموزی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری مەریوان و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و هەروەها خوێندکاری زانکۆی شاری مەریوانە.