چالاکێکی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە چارەنووسی ناڕوونە

12:42 - 18 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی خوێندکاریی کوردی خەڵکی شاری سنە، ماوەی ٢٦ ڕۆژە دەسبەسەر کراوە و لە هەنووکەدا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو هەواڵدەریی کوردپا، "فەرهاد تاریمورادی"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، پاش ٢٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، چارەنووسی ناڕوونە.

ئەو خوێندکارە کوردە، ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی ڕەزبەر، لە کۆبوونەوەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا لە شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە، لە سێهەمین ڕۆژی پشتیوانیی هاووڵاتییانی خەڵکی شاری سنە، دەسبەسەر و هەتا ئێستا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەدایە.

"فەرهاد تاریمواردی"، لەدایکبووی ساڵی ٧٠ی هەتاوی لە شاری سنەیە و خوێندکاری کارناسیی باڵای جوغرافیای سیاسی لە زانکۆی پەیامی نووری سنەیە.