چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

10:53 - 17 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی خەزەڵوەر، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی "جەماڵ ئەسەدی"، بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد.

ناوبراو ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "چلچەمە"یە و پاش بانگهێشتکردنی و پاش چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، ئازاد کرا.

ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧، ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە، پاش بانگهێشتی بۆ ناوەندی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە ڕاگوێزرا.