چالاکێکی مەدەنی کورد لە دادگوستەری سەقز بە دانانی وەسیقە ئازاد کرا

21:02 - 8 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنی کورد خەڵکی شاری سەقز بانگهێشتی لقی سێی دادیاری دادگوستەری ئەو شارە کرا و بە تۆمەتی\"هەوڵدان دژی نیزام\" تاوانبار کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان، نەجیبە ساڵح زادە، ژنە چالاکی مەدەنی کورد لە شاری سەقز و هاژینی مەحموود ساڵحی، چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی\"هەوڵدان دژی نیزام\" لە لقی سێی دادیاری دادگوستەری ئەو شارە تاوانبار و پێی ئیسپات کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە لە لقی لێپرسینەوە بە دانانی وەسیقە ئازاد و دۆسیەی ناوبراو بۆ بڕیاری کۆتایی ڕەوانە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز کراوە.

ڕۆژی ١ی ڕێبەندان دادگای سەقز لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لەو چالاکە مەدەنییە کوردە کردووە،کە ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندان خۆی بە لقی ٣ی دادیاری دادگا بناسێنێت.

مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ حوکمی یەکساڵ زیندانی تەعزیزی بۆ مەحموود ساڵحی، چالاکی کرێکاریی کورد و هاوسەرەکەی نەجیبە ساڵح زادە لە لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنه کرایە پارە و لە زیندان ئازاد کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە بەبێ بوونی پارێزەر لە دادگای سنە، بە تۆمەتی \"ئەندامەتی لە دامەزراوە دژبەرەکانی نیزام و پڕۆپاگەندا دژی نیزام\" بە ٩ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.