چالاکێکی مەدەنی پاش تێپەڕینی یەک مانگ لە دەسبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە

12:04 - 3 رەشەمه 2719

دوکتور "ئومید مودەڕەسی"، ددان پزیشک و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، پاش تێپەڕینی مانگێک لە دەسبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

ئەو چالاکە مەدەنییە هەتا ئێستا لە دەستپێڕاگەیشتن بە "پارێزەر" بێبەری بووە و هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون بە بنەماڵەی ئەو چالاکە مەدەنییە خۆیان دەبوێرن.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر شوێنی کاری دوکتور "ئومید مودەڕەسی" و پاش دەسبەسەرکردنی، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا.

دەسبەسەرکردنی ئەو ددان پزیشکە کوردە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە.