چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان دەسبەسەر کرا

17:41 - 19 جۆزەردان 2720

ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، "بابەک دەبیریان"، چالاکی مەدەنیی کورد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە بۆ حوکمە داسەپاوەکەی بانگهێشتی دادگای ئینقلابی کرماشان کرابوو.

ڕۆژی سیشەممە ٣ی بەفرانباری ٩٨، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ ‌بەڵگەی یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی کرماشان ئەو چالاکە مەدەنییە کوردەیان دەسبەسەر کرد و دواتر هێرشیان کردە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بە پشکنینی ماڵی کەسیی "بابەک دەبیریان" کردبوو.

ئەو چالاکە مەدەنییە پاش نزیک بە ٤٠ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کرا و ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ساڵی ٩٨، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

کۆبوونەوەی دادگاییکردنی دۆسیەی ئەو چالاکە مەدەنییە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لە دادگای ئینقلابی کرماشان بەڕێوە چووبوو.