چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان دەسبەسەر کرا

16:27 - 4 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنیی کوردی خەڵکی کرماشان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سیشەممە، ٣ی بەفرانبار، "بابەک دەبیریان"، چالاکی مەدەنیی کرماشانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ ‌بەڵگەی یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی کرماشان ئەو چالاکە مەدەنییە کوردەیان دەسبەسەر و دواتر هێرشیان کردە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بە پشکنینی ماڵی کەسیی "بابەک دەبیریان" کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.