چالاکێکی مەدەنی لە شاری ڕوانسەر زێدی خۆی بەجێهێشت

15:30 - 10 خەرمانان 2716
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی گوشار هێنانی هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەت بۆ سەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی، چالاکێکی مەدەنی لە شاری ڕوانسەر پەڕیوەی یەکێک لە وڵاتانی ئۆرووپایی بوو.

بەپێێ ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە هۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر چالاکانی مەدەنی لە کوردستان، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری ڕوانسەر، زێدی خۆی بەجێهێشت.

\"30723.jpg\"
سامان نەزەری
هەواڵنێری کوردپا لە شاری ڕوانسەر، شوناسی ئەو چالاکە مەدەنییەی بەناوی \"سامان نەزەری\"، تەمەن ٢٦ ساڵە ڕاگەیاندووە.

هەواڵنێری کوردپا لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی‌دا دەڵێت: ئەو چالاکە مەدەنییە لەلایەن ‌هیزە ئیتلاعاتییەکانی شاری ڕوانسەرەوە چەند جارێک بانگهێشت کراوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردووە.

ئەو چالاکە مەدەنییە لە ترسی سەر لە نوێ بانگهێشت کردنەوە و لێکۆڵینەوەی دووبارە، بە ناچاری ڕووی لە یەکێک لە وڵاتانی ئورووپایی کرد.