چالاکێکی مەدەنی لە جوانڕۆ دەسبەسەر کرا

17:20 - 18 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕ، "فاتیح محەممەدخانی"، چالاکی مەدەنیی کورد لە جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو چالاکە مەدەنییە بەهۆی چالاکییەکانیەوە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، چەندین جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە مەدەنییە لەبەر دەستدا نییە.