چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەریوان، بە دووچەرخە هەتا شاری تاران ڕێگا دەبڕێت

20:45 - 21 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەبڕین لە هەمبەر توندوتیژی ئەم دواییانەی پشتیوانیی لە کۆڵبەران و چالاکانی مەدەنی لە کردەیەکی ناڕەزایەتیدا، مەودای شاری مەریوان هەتا شاری تاران بە دووچەرخە دەبڕێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەریف باجوەر، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سەوزی چیا بە دروشمی \"نەبوونی توندوتیژی ڕێگای پیرۆزی مرۆڤایەتییە\" لە کردەیەکی ناڕەزایەتیدا، شاری مەریوان هەتا شاری تاران بە دووچەرخە دەبڕێت.

شەریف باجوەر ڕایگەیاندووە: ئەو کارە سمبۆلیکە بۆ ئامانجێکی پیرۆز و یەکگرتووی چالاکانی مەدەنی لە کەشوهەوای دوور لە توندوتیژی، هاوکات لەگەڵ ئاشتی و مرۆڤدۆستی دەبێت.

\"\"ئەو چالاکە مەدەنییەی شاری مەریوان، ئامانجی لەو کارە ناڕەزایەتییە بەم شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە:

١-داکۆکی لە کوشتنی کۆڵبەران لە کوردستان و ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر کوشتنی ئەوان و پێشگرتن بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو کوشتارە.

٢-پشتیوانی لە چالاکی مەدەنی، ڕەزا شەهابی و یارمەتی بە بیستنی دەنگی ناوبراو و هەروەها ڕێزگرتن لە کەسایەتی ئاتێنا دائمی و دووری لە توندوتیژی و ڕیزگرتن لە هەڵویستی ناوبراو بۆ بەربەرەکانێ دژی کوشتنی مرۆڤەکان.

٣-پشتیوانی لە قوربانیانی توندوتیژی میانمار و مەحکووم کردنی ئەو کارەساتە مرۆییە

٤-بانگهێشت کردنی کۆمەڵگا بۆ چالاکییە مەدەنییەکان لە ڕۆژێکی هاوبەش بە ناوی ڕۆژی\"مێهربانی\" لە کۆتایی هەر حەوتوویەک


ناوبراوە بناخەی دروشمی \"نەبوونی توندوتیژی ڕێگایەکی پیرۆزی مرۆڤایەتییە\" داوا لە تەواوی چالاکانی مەدەنی دەکات، بۆ کۆمەڵگایەکی دوور لە توندوتیژی هەوڵ بدەن، داوای یەکگرتوویی، یەکیەتیی لە ڕێگای پێشکەوتنی کۆمەڵگای مەدەنی و بەڕێوەچوونی ئاشتی و مێهربانی کردووە.

پێشتریش، شەریف باجوەر بە ڕێپێوان و مانگرتن لە شاری مەریوان، هەتا شاری جوانڕۆ لە هەمبەر کوشتنی سەگێگ ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیبوو.

ئەو چالاکە مەدەنییە لە کاتی ڕێپێوان و مانگرتن، لە ١٢ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکان لە گوندی \"دزڵی\" دەستبەسەر و پاش ڕۆژێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.