چالاکێکی مەدەنی بە ناچار زێدی خۆی بەجێهێشت

20:56 - 29 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری مەهاباد بە هۆی گوشاری هێزەکانی ئیتلاعات بە ناچار زێدی خۆی بەجهێشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی \"سۆران یاهوو\" بە هۆی گوشاری هێزەکانی ئیتلاعات، ئێرانی بەجێهشت و لە وتوێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا ناوبراو ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە دەڵێت: سێ ساڵ پێش من لەگەڵ خەبات مەنگووڕی، چالاکی مەدەنی لە پەیوەندی لەگەڵ بێڕیزی کردنی دەنگ و ڕەنگی شاری مەهاباد سەبارەت بە هونەرمەندی نەتەوەیی کورد حەسەن زیرەک لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرام و بۆ ماوەی سێ مانگ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دابووم و دواتر دەزگای قەزایی منی بە ٥ ساڵ زیندانی هەڵپسێردراو و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ مەحکووم کرد.

ناوبراو دەڵێت: \"بەپێی حوکمەی کە دەزگای قەزایی بە سەر منی‌دا سەپاندبوو، من مافی هیچ جۆرە چالاکێکی مەدەنیم نەدەبوو و لە کاتی ئەنجامدانی چالاکی مەدەنی من لەگەڵ سزای قورس بەرەوڕوو دەبوومەوە.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: \"سێ مانگ پێش کەمپینێکمان بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەرانی شاری بانە وەڕێخست، لە ڕۆژی دانیشتن دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەت سەر بە سپای پاسدران لە شاری مەهاباد و هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان کردە سەر ماڵی چەند چالاکێکی مەدەنی و ئەوانیان دەستبەسەر کرد و دواتر منیش بە هۆی گوشاری هێزەکانی ئیتلاعات و لە ترسی دەستبەسەر کردنی دووبارە بە ناچاری ڕووم لە دەرەوەی وڵات کرد.

ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە، یەکەمین ئەنجومەنی ژینگەپارێزی بۆ \"پاراستنی ژینگەی مەهاباد\" دامەزراندوە و هەنوکە لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ ئێران نیشتەجێیە.