چالاکێکی مافی مرۆڤ بانگهێشتی دادگای سەڵماس کرا

14:28 - 8 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: \"ئەحمەد لاجوەرد\" چالاکی مافی مرۆڤی خەڵکی شاری سەڵماس لە نامەیەکدا بانگهێشتی دادگای شۆڕشی ئەو شارە کراوە.

بەپێی هەواڵی \"هێرانا\"، \"ئەحمەد لاجوەرد\" چالاکی مافی مرۆڤی خەڵکی شاری سەڵماس رێکەوتی ١ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن مەئموورانی ئەمنیەتیی ئەو شارەوە ئاگادار کراوەتەوە کە لە ماوەی ٣ رۆژدا خۆی بە دادگای ئەو شارە بناسێنێت.

لەو نامەیە دا پێی راگەیەنراوە کەلە ئەگەری ئامادە نەبوونی ئەحمەد لاجوەرد لە دادگای ئەو شارە، دادگا لە رۆژی دیاری کراودا بەڕێوە دەچێت و حوکمی خۆی دەردەکات و دواتریش ئەو حوکمەی پێ رادەگەیەنرێ.

هەروەها پێشتریش لە رێبەندانی ساڵی ٨٩ی هەتاویدا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەڵماس بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی ئەحمەد لاجوەرد چووبوونە ماڵەکەی و سەرەڕای ئەوەی کە خۆی لە ماڵەوە نەبوو، دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر کۆمەڵیک کەرەسەی شەخسیی ئەو هاووڵاتییەدا گرتبوو.