چالاکێکی فەرهەنگیی کورد لە ئوستانی خۆراسان رەوانەی زیندان کرا
15:55 - 29 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی ئوستانی خۆراسانی باکوور بە ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ مەهدی جەعفەرزادە چالاکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی ئوستانی خۆراسانی باکوور، بە تۆمەتی \"هاتووچۆ بۆ هەرێمی کوردستان و پەیوەندی لەگەڵ کوردەکانی رۆژئاوای ئێران\"، حوکمی ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ براوەتەوە.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە، پاش ئەویە ئەو حوکمەی لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە، پاش خۆ ناساندن بە بەشی بەڕێوەبردنی حوکمەکان لە دادگای مەشهەد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ئەو شارە کراوە.
مەهدی جەعفەرزادە، تەمەن ٣٠ ساڵ و دانێشتووی شاری دەرەگەز لە ئوستانی خۆراسانی باکوورە، کە سەرەتایی ئەمساڵ دەستبەسەر و بۆ ماوەی دوو مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد راگیرابوو.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە، پاش ٦٠ رۆژ دەستبەسەری، بە سپاردنی بارمتەیەکی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.