چالاکێکی فەرهەنگیی کورد لە شاری پاوە، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران کرا
15:03 - 13 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگی و ژینگەپارێزیی کوردی خەڵکی شاری پاوە، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەو شارە کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نادر نەقشبەندی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان و چالاکی ژینگەپاریزیی کوردی خەڵکی پاوە، کە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری پاوە کرابوو، بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لێکرا.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری پاوە رایگەیاند: ئەو چالاکە فەرهەنگییە بەهۆی پێکهێنانی خۆپیشاندان لە رۆژی شەممەی ئەم حەفتەیەدا بۆ پشتگیری لە خەڵکی کۆبانی و ناودێر کردنی \"رۆژی ١ی نۆڤامبر بۆ رۆژی جیهانیی کۆبانی\" بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییە کراوەو بەرەوڕووی لێپرسینەوە بۆتەوە.
لە رۆژانی رابردوودا ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان لە شاری پاوە داخرا، کە عەدنان مورادی بەرپرسی ئەو ئەنجومەنە فەرهەنگییە، هۆکارەکەی بۆ بیانووی کتێبخانەی گشتیی ئەو شارە لەمەڕ تێکەڵبوونی کوڕان و کچان لەو ئەنجومەنەدا گەڕاندەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە پەیوەندی لەگەڵ داخرانی ئەو ئەنجومەنە فەرهەنگییەدا رایگەیاند؛ کە ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان، بە فشاری ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و مەلا قادر قادری نوێنەری وەلی فەقێ لەو شارە داخراوەو هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە ئەو ئەنجومەنە بە شێوەی سەربەخۆ و بەدەر لە ئاراستەی دڵخوازانەی ناوەندە حکوومەتییەکاندا چالاکی نواندووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نادر نەقشبەندی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان و چالاکی ژینگەپاریزیی کوردی خەڵکی پاوە، کە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری پاوە کرابوو، بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لێکرا.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری پاوە رایگەیاند: ئەو چالاکە فەرهەنگییە بەهۆی پێکهێنانی خۆپیشاندان لە رۆژی شەممەی ئەم حەفتەیەدا بۆ پشتگیری لە خەڵکی کۆبانی و ناودێر کردنی \"رۆژی ١ی نۆڤامبر بۆ رۆژی جیهانیی کۆبانی\" بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییە کراوەو بەرەوڕووی لێپرسینەوە بۆتەوە.
نادر نەقشبەندی، ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان و چالاکی ژینگەپاریزیی کورد
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە، نادر نەقشبەندی خەڵکی گوندی دووریسانی شاری پاوە و یەکێک لە پاریزەرانی کانی بڵ، کە هاوکات یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمانی شاری پاوەیە، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا جارێکی دیکەش بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییە کرابوو.لە رۆژانی رابردوودا ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان لە شاری پاوە داخرا، کە عەدنان مورادی بەرپرسی ئەو ئەنجومەنە فەرهەنگییە، هۆکارەکەی بۆ بیانووی کتێبخانەی گشتیی ئەو شارە لەمەڕ تێکەڵبوونی کوڕان و کچان لەو ئەنجومەنەدا گەڕاندەوە.