چالاکێکی فەرهەنگیی کورد بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری شاباد کرا

13:32 - 14 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕ، "سۆهراب مورادی"، چالاکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری شابادی کرماشان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەو شارە کرا.

ئەو چالاکە فەرهەنگییە کوردە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراوە و هۆکاری بانگهێشتکردنەکەی ناڕوونە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ساڵی ٩٨، ئەو چالاکە فەرهەنگییە لەگەڵ "داریووش مورادی" و "ئەحمەد بەساتی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری هەمان ساڵ ئازاد کرابوو.

"سۆهراب" ئەندامی دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕی "هەسارە"یە.