چالاکێکی فەرهەنگیی خەڵکی سەردەشت بەناچاری رووی لە دەرەوەی وڵات کرد + وێنــە

15:47 - 8 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت دوابەدوای ئازاد کران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بەناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.

محەممەد ئەفەندی چالاکی فەرهەنگی و ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری سەردەشت لە لیدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کورپای راگەیاند: چەند رۆژ پیش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەردەشتەوە دەستبەسەر کرا و پاش ئازاد کرانم لە زیندانی ئیتلاعات، بەهۆی ئەوە کە هەستم بەمەترسیی گیانی کرد، رووم لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێران کرد.

ئەو چالاکە کوردە باسی لەوەش کرد، بەهۆی ئەوە کە \"ئیمەل\"ـەکەم لەلایەن هێزە ئیلاعاتییەکانەوە هاک کرابوو و هاوکات چەندین زانیاریشیان لەسەر کاروبارو پەیوەندییەکانی من بەدەست کەوتبوو، چاوەڕوانی ئەوەم دەکرد لە ئەگەری مانەوەم لە نێوخۆی وڵات بەرەوڕووی حوکمی دادگا و زیندانی کران ببمەوە.

محەممەد ئەفەندی ناسراو بە \"رێبوار ئاگرین\" لە شاری سەردەشت لە دایک بووە و یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری سەردەشت و رێکخراوی ناحکوومیی لاوانی تیرۆژی و هاوکات یەکێک لە چالاکانی ژینگە پارێزیی ئەو شارەش بووە.

ناوبراو لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەشێوەی بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگە پارێزیی شاری سەردەشت زۆربەی سەیرانگاکانی شاری سەردەشت و دوروبەری ئەو شارەیان خاوێن کردۆتەوە.

بەشێک لە چالاکیی ژینگە پارێزانی شاری سەردەشت
\"12990.jpg\"

\"12987.jpg\"

\"12988.jpg\"

\"12989.jpg\"

\"12986.jpg\"