چالاکێکی فەرهەنگی کورد بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت

16:42 - 5 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: ژنە چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری سنە لە ژێر فشار و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەو شارە، زێدی خۆی بە جێهێشت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مامۆستایەکی ژن لە هونەرستانی \" آفرینش\"، بەناوی گەلاوێژ ئەیووبی لەئەنجامی بانگهێشتکردنە بەردەوامەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و فشاری ئەو ناوەندە بۆ سەری بە ناچاری ئێرانی بە جێهێشتووە و پەرتەوازەی هەندەران بووە.

\"28266.jpg\"
گەلاوێژ ئەیووبی لە ژێر فشار و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەو شارە، زێدی خۆی بە جێهێشت
ئەو چالاکە فەرهەنگییە کوردە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا فشارەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی پشتڕاست کردووەتەوە و وتوویەتی: دوو جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت کراوم و سەبارەت بە چالاکییە فەرهەنگییەکانم هەڕەشەیان لێکردووم.

گەلاوێژ ئەیووبی ئەوەشی لەلێدوانەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، هێنانە بەرباسی کێشەی تیڕۆریزم و روونکردنەوە سەبارەت بە شۆڕشی کوردەکان بە مەبەستی بەدەست هێنانی مافی نەتەوەییان بۆ قوتابییەکان لەو هۆکارانە بوون کە فشارم خرابوویە سەر.

ئەو ژنە چالاکە فەرهەنگییە لە درێژەدا باسی لەوەش کرد، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە شێوەی بەردەوام لەرێگەی تەلەفوونەوە کورتەنامەی هەڕەشە ئامێزیان بۆ دەناردم.

گەڵاوێژ ئەیووبی کە ئەندامی ئەنجومەنی\" ئاویەر پارێز\"ـە و لەپێناو پاراستنی ژینگەی کوردستاندا چالاکی هەبووە، ئاشکراشی کرد، فشاری هێزە ئەمنیەتییەکان بووە هۆی ئەوەی لە ترسی گیانم و دەستبەسەر کردنم ئێران بەجێ بهێڵم.

گەلاوێژ ئەیووبی هاوکات ئەندازیاری مێعماری و ئەندامی ناوەندی داهێنەرانی ئێرانە.