چالاکێکی فەرهەنگی کورد بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتییەکان کرا

14:55 - 18 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی فەرهەنگی کوردی خەڵکی شاری بانە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بانگهێشت و لیپێچینەوەی لەگەڵدا کراوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژلەمەوبەر لەشاری بانە چالاکێک بەناوی \" حەبیب رەئووفی\" لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە ئاگادار کراوەتە کە خۆی بەو ناوەندە ئەمنیەتییە بناسێنێ.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە کە ئەو چالاکە کوردە بۆ ماوەی چەند کاتژمیرێک لە ئیدارەی ئیتلاعاتدا راگیراوە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا کراوە.

حەبیب رەئووفی بۆ ماوەی چەندین ساڵیش وەکوو مامۆستای\"حق التدریس\" وانەی کوردی وتووەتەوە و پاشان وازی لێهێناوە.

ماوەی حەفتەیەک لەمەوبەریش مامۆستایەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە هۆی ئەنجامدانی چالاکی فەرهەنگی لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە هەڕەشەی دەرکردن لەسەر کارەکەی لێکرابوو.

عابد پەرویزی مامۆستای زمانی ئینگلیزی کە هاوکات پۆستی جێگری \" ئامووزشی متەوەستە\"ی لە ئیدارەی پەروەردەی پیرانشار هەبوو، لەلایەن ئەو ئیدارەیەوە فشاری خرابوویە سەر و پۆستەکەشی لێ ئەستێندرابوویەوە.