چالاکێکی سێنفیی مامۆستایان بانگهێشتی ئیدارەی فەرمانبەرانی پارێزگای سنە کرا

17:17 - 18 رەشەمه 2721

لوقمان ئەفزەلی چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە بانگهێشتنامەیەکدا، بانگهێشتی هەیئەتی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییەکانی ئیدارەی فەرمانبەرانی پارێزگای سنە کرا.

بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەمە بۆ ئەو چالاکە سێنفییە نێردراوە، ناوبراو دەبێ لە ماوەی ١٠ ڕۆژ لە وەرگرتنی ئەو بانگهێشتنامەیە، نووسراوەی خۆی بە هەیئەتی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییەکانی ئیدارەی فەرمانبەرانی پارێزگای سنە بدات.

ئیدارەی سەرپێچییەکان ئەو مامۆستا کوردەی بە تۆمەتی "بێڕیزیکردن بە ئەرکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی"، "بەرهەمهێنان و هەناردنی هێماکان لەژێر ناوی دیکتاتوری لە نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران" و تێکدانی بیروڕای گشتی لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی نووسراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" بانگهێشت کراوە.

لوقمان ئەفزەلی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سنەیە.