چالاکێکی سیاسیی کورد وێڕای تەواو بوونی حوکمەکەی هێشتا لە زیندان راگیراوە
15:06 - 18 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: سەباح حوسێنپەناهی چالاکی سیاسیی کورد سەرەڕای تەواو بوونی حوکمەکەی هێشتا لە زیندانی شاری قوروە راگیراوە.
رفێق حوسێنپەناهی ئامۆزای ئەو چالاکە سیاسییە لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: کە سەباح حوسێنپەناهی وێڕای ئەوەی کە ماوەی حوکمەکەی تەواو بووە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونیی دۆسیەکەی ماوەی ١٣ رۆژە لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی شاری قورە راگیراوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە سەباح لەبەر ناڕوونیی دۆسیەکەی و پێشگیری لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بۆ ماوەی ٧ رۆژ مانی لە خواردن گرتبوو.
رەفیق حوسێنپەناهی وتیشی: هۆکاری سەرەکیی راگیرانی سەباح لە زیندان دوای تەواو بوونی حوکمەکەی، ئەو زەخت و گوشارانەیە کە لەسەر بنەماڵەی \"حوسێنپەناهی\"یە کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامە.
سەباح حوسێن پەناهی هاوڕێ لەگەڵ مەسعوود حوسێن پەناهی دوو هاووڵاتیی كوردی خەڵكی گوندی \"قڕووچای\" سەر بە شاری دێگولان شەوی 23 لەسەر 24ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری قوروەوە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر كراو و دواتر لە دادگای شۆڕشی شاری سنە بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری حوکم درا کە دوای تەواو کردنی ئەو حوکمە، ئیتلاعاتی شاری قوروە سکاڵای لەسەر تۆمار کردۆتەوە و دۆسیەکەی وەگەڕ خراوەتە و هەنووکە لە ژوورە تاکەکەسیەکانی زیندانی شاری قوروە راگیراوە.
ئەو هاووڵاتییە كوردە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی كوردی ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و حوكم دراوە.
سەباح حوسێنپەناهی، ئامۆزای \"ئەنوەر حوسێنپەناهی\" چالاکی سیاسی و مەدەنیە کە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو و دواتر ئەو حوکمە بۆ ١٦ ساڵ زیندان کەم کرایەوە و ئێستا لە زیندانی ناوەندیی سنە دەستبەسەرە.