چالاکێکی سیاسیی كورد بە ٤٥ ساڵ زیندان حوكم درا
13:57 - 16 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: چەند رۆژ لەمەوپێش چالاکێکی سیاسیی كوردی خەڵكی شاری دیواندەرە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە ٤٥ ساڵ زیندان حوكم درا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، محەممەد حوسێن رەزایی (شۆڕش) کوڕی زیندانیی سیاسی كورد و خەڵكی ئاوایی \"كێلە كەوو\"ی سەر بە بەخشی هەوەتوو\" شاری دیواندەرە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە تاوانی چالاكیی سیاسی و پێوەندی لەگەڵ حیزبێكی كوردیی ئۆپۆزسیۆنی حكوومەت بە ٤٥ ساڵ زیندان سزا دراوە.
شۆڕش رەزایی هاوڕێ لەگەڵ فەردین فەرەجی و چەنگیز قەدەمخێر رێكەوتی ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی لە گوندی \"بۆڕیەڕ\"ی سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سپای شاری سنەوە دەستبەسەر كراوە و دوای راگرتنی بۆ ماوەیەكی زۆر لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا رەوانەی زیندانی شاری مەریوان كراوە و دواتر جارەنووسی ناڕوون بووە.
هەتا ئێستا هەواڵ و زانیاریەک لەمەڕ چارەنووس و دۆسیەی ئەو دوو زیندانیەکەیتر لەربەر دەستدا نیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریی زیاتر لەم بارەوە بە هەواڵنێری کوردپا نەگەیشتووە لە ئەگەری گەیشتنی زانیاری خوێنەرانی لێ ئاگادار دەکەینەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، محەممەد حوسێن رەزایی (شۆڕش) کوڕی زیندانیی سیاسی كورد و خەڵكی ئاوایی \"كێلە كەوو\"ی سەر بە بەخشی هەوەتوو\" شاری دیواندەرە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە تاوانی چالاكیی سیاسی و پێوەندی لەگەڵ حیزبێكی كوردیی ئۆپۆزسیۆنی حكوومەت بە ٤٥ ساڵ زیندان سزا دراوە.
محەممەد حوسێن رەزایی
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە هەواڵدەریی كوردپای راگەیاندووە، شۆڕش رەزایی هاوڕی لەگەڵ زیندانییەكی دیكە بەناوی \"سمكۆ\" خەڵكی سەقز كە ماوەیەك لەمەوپێش لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوە حوكمی ئیعدامی بۆ بڕاوەتەوە، لە زیندانی سنە لەلایەن مەئموورانەوە كەوتوونەتە بەر ئەشكەنجە و ئازاری جەستەییەوە.شۆڕش رەزایی هاوڕێ لەگەڵ فەردین فەرەجی و چەنگیز قەدەمخێر رێكەوتی ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی لە گوندی \"بۆڕیەڕ\"ی سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سپای شاری سنەوە دەستبەسەر كراوە و دوای راگرتنی بۆ ماوەیەكی زۆر لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا رەوانەی زیندانی شاری مەریوان كراوە و دواتر جارەنووسی ناڕوون بووە.