چالاکێکی سیاسی کورد لە سلێمانی، بۆ پشتیوانی زیندانیانی ورمێ مانی لەخواردن گرت
15:00 - 16 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی، لە بەردەم دەفتەری پەرلەمان لە شاری سلێمانی، مانی خواردن گرت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەبدولرەحمان بەڕبەڕی، چالاکی سیاسیی کورد، لە بەر دەم دەفتەری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی، مانگرتنی خۆی راگەیاند و داوا لە چالاکانی سیاسیی دیکەی کورد دەکات تێکەڵ بە رەوتی مانگرتنەکە بن.
عەبدولڕەحمان بەڕبەڕی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە زیندانیانی سیاسی و هەروەها راکێشانی سەرنجی هاووڵاتییانی کورد لە هەرێمی کوردستان مانم لە خواردن گرتووە.
ئەو چالاکە سیاسییە گوتیشی، داوام لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەیە کە بە فەرمی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسیی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ بکات و بە شێوەی ئاشکرا لە کەناڵەکانی راگەیاندنەوە پشتیوانیی خۆیان بڵاو بکەنەوە.
رۆژی هەینی، رێکەوتی ١٤ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤی کورد لە وڵاتی نۆروێژ، بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ، خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەبرد.
لە رۆژانی رابردوودا بەرپرسانی ئەمنییەتی و ئیتلاعاتی بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ، لە کاتی سەردانیان بۆ زیندانی ورمێ، هەڕەشەی جێبەجێ کردنی حوکمی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کوردی مەحکووم بە سێدارەی ئەو زیندانەیان کردبوو.
رۆژی ٢٩ی مانگی خەزەڵوەر، ٢٨ کەس لە زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسان و دۆخی خراپی نێو زیندان و هەروەها تێکەڵکردنی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ زیندانیانی تۆمەتبار بە ماددە هۆشبەرەکان، مانیان لە خواردن گرتووەو ماوەی ١٨ رۆژە لەسەر مانگرتنەکەیان بەردەوامن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەبدولرەحمان بەڕبەڕی، چالاکی سیاسیی کورد، لە بەر دەم دەفتەری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی، مانگرتنی خۆی راگەیاند و داوا لە چالاکانی سیاسیی دیکەی کورد دەکات تێکەڵ بە رەوتی مانگرتنەکە بن.
عەبدولڕەحمان بەڕبەڕی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە زیندانیانی سیاسی و هەروەها راکێشانی سەرنجی هاووڵاتییانی کورد لە هەرێمی کوردستان مانم لە خواردن گرتووە.
ئەو چالاکە سیاسییە گوتیشی، داوام لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەیە کە بە فەرمی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسیی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ بکات و بە شێوەی ئاشکرا لە کەناڵەکانی راگەیاندنەوە پشتیوانیی خۆیان بڵاو بکەنەوە.
عەبدولرەحمان بەڕبەڕی، چالاکی سیاسیی کورد،بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی، لە بەردەم دەفتەری پەرلەمان لە شاری سلێمانی، مانی خواردن گرت
عەبدولرەحمان بەربەری دەشڵێت: من پەیونەدیم بە هیچ رێکخراو و حیزبێکەوە نییە، بۆیەش داوا لە چالاکانی سیاسیی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان دەکەم، بۆ بەرین بوونەوەی رەوتی پشتیوانی لە مانگرتوانی زیندانیانی ورمێ، پەیوەست بەم مانگرتنەی بەردەم دەفتەری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بن.رۆژی هەینی، رێکەوتی ١٤ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤی کورد لە وڵاتی نۆروێژ، بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ، خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەبرد.