چالاکێکی سوننە مەزهەب بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

09:59 - 26 رەشەمه 2720

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، "فەرشاد جەهش"، چالاکی سوننە مەزهەب، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەو چالاکە مەزهەبییە ١٥ ڕۆژ لەمەوبەر، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندی دابڕگەی ورمێ کرابوو.

فەرشاد جەهش، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام"، بە ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو کە ئەو حوکمە بە (تسلیم بە رأی)، بۆ ٩ مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کراوە.

ئەو چالاکە مەزهەبییە، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەر، بە دانانی بارمتە هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

فەرشاد جەهش ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کرابوو و ٢٢ی خەرمانان پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.