چالاکێکی بواری مافی ژنان لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

21:36 - 22 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی بواری مافی ژنان، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانان، چالاکێکی بواری مافی مرۆڤ، بە ناوی \"سورەیا خدری\"، ئەندامی دامەزراوەی خێرخوازیی \"ڕوجیار کوردستان\"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئیتلاعاتییەکان، بەبێ هەبوونی مۆڵەتی یاسایی ئەم چالاکەی بواری مافی ژنانیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاندووە، کە لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەم چالاکی بواری مافی ژنانە لە زینداندایە و لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.