چالاکیی ژینگەپارێزی لەچوار شاری کوردستان
14:12 - 22 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: ژمارەیەك لە هاووڵاتییان، چالاكانی ژینگەپارێزی و هەروەها شاخەوانانی كورد سروشت و ژینگەی و بەنداوی چەند شوێنێكی شارەكانی سەردەشت، كامیاران، سنە و ئیلامیان لە پاشماوە و زبڵ خاوێن كردەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢١ی خەرمانان سەیرانگەی كێلێ هەتا بەردەپانی سەردەشت لە زبڵ و پاشماوەكان خاوێن كرایەوە.
ئەو چالاكییە ژینەگە پارێزییە لەلایەن كەمپەینی ژینگەپارێزانی سەردەشت و هەروەها گرووپی شاخەوانانی مەهاباد، رەبەت و میراوا و بە هاوكاری شارەوانیی ئەو شارە ئەنجام دراوە.
لەدرێژەی چالاكییە ژینگەپارێزییەكاندا ئەنجومەنی سەوزی ئاژوان بە هاوكاری گرووپی شاخەوانی هەورازی كامیاران زبڵی بەشێک لە شوێنە گەشتیارییەكانیان كۆ كردۆتەوە.
ئەو چالاكییە رۆژی هەینی ئەنجام دراوە و تێیدا پاشماوە و زبڵی سەیرانگەی \"كەوار\" بە تەواوەتی كۆ كراوەتەوە.
چالاكانی ژینگەپارێز لەكوردستان تەنیا ئەركی خاوێن كردنەوە و پاک راگرتنی ژینگەیان لە ئەستۆ نییە، بەڵكوو بە بەردەوامی بەهانای ئاگركەوتنەوەی دارستانەكانی كوردستانیشەوە دەچن و زۆر حاڵەتدا خۆشەویستیی سروشت وایان لێدەكات كە بەدەستی بەتاڵ ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.
لەلایەكی دیكەوە، رێكەوتی ٢١ی خەرمانان ژمارەیەك لاوی ئاوایی \"ئەڵک\"ی كامیاران بەنیشانەی رێز لەژینگە و تەندروستی مرۆڤەكان \"قلیان\"ـەكانی خۆیان لە رێوڕەسمێكدا سووتاند.
ئەو هاووڵاتییانە داوایان لەسەرجەم لاوانی كوردستانیش كردووە كە پەیوەست بەو هەوڵەی لەناو بردنی \"قلیان\" ببن.
خاوێن كردنەوەوی ژینگە بە بەردەوامی، واز هێنان لەڕاوكردن، سووتاندن و شكاندنی چەكی ڕاو و قەفەس و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگری دارستانەکان، ئەو چالاکییانەن کە لەم دوایانەدا هاووڵاتییانی كوردستان و ناوەندە ژینگەپارێزییەکان لە كوردستان بەڕێوەیان بردووە.
بەنداوی \"قشلاق\"ی شاری سنەش كە تەنیا سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانە لەخاوێن كردنەوە بێبەری نەبووە و ئێوارەی رێكەوتی ٢١ی خەرمانان ئەو شوێنە لەزبڵ خاوێن كراوەتەوە.
ئەندامانی ئەنجومەنە ژینگەپارێزەكان، ژمارەیەك لەهەواڵنێرانی ئوستانی كوردستان و چەند كارمەندێكی ئیدارەی ئاوی ئەو ئوستانە لەو چالاكییەدا بەشدار بوون.
لەلایەكی دیكەوە بەمەبەستی پاراستنی \"ئێكۆسیستەمی\" لێڕەوارەكانی ئیلام چالاكێكی ژینگەپارێزی بەڕێوە چووە.
دارستان و لێڕەوارەكانی ناوچەی \"ئەرغەوان\" لەئیلام ئەو شوێنە سەرسەوز و دڵڕفێنەی كوردستان بوو كە لە زبڵ و پاشماوەكان خاوێن كراوەتەوە و ئەنجومەنە ژینگەپارێزەكان و هاووڵاتیان رۆڵێكی بەرچاویان لەو خاوێن كردنەوەیەدا هەبووە.