چالاکیی ژینگەپارێزی لە شارەکانی مەهاباد، روانسەر و جوانڕۆ+وێنە
22:06 - 4 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: چالاکی بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی کورد لە بورای پاراستنی ژینگە و ئازادکردنی باڵەندە و ئاژەڵەکان بۆ سروشتی کوردستان درێژەی هەیە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە رۆژی جیهانیی زەویی خاوێندا، ناوچەی گەشتیاریی \"شوانکارە\" لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری جوانڕۆ لە زبڵ خاوێن کرایەوە.
ئەو چالاکییە بەکۆمەڵە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی \"ماپرێس\"ی شاری جوانڕۆوە ئەنجامدراوە کە تیایدا زیاتر لە ٨ تۆن زبڵ کۆکراوەتەوە.
خاوێنکردنەوەی ناوچەی گەشتیاریی شوانکارە، رۆژی سێشەممە ٢ی بانەمەڕ و بە هەوڵ و تێکۆشانی رێژەیەکی بەرچاو لە لاوانی کورد و کەسایەتییەکانی ناوچەکە وەکوو دوکتور موحەمەد خانی (دەروونناس) ئەنجامدراوە.
هەروەها هەر لەو رۆژەدا، لایەنگرانی سروشتی شاری روانسەر (چرۆ) سەراوەکانی ناو شاری روانسەر و سەراوی جاوری، کەلە یەک کیلۆمێتری شار و لەسەر رێگەی کرماشان هەڵکەوتووە، خاوێن کردنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لەروانسەرەوە بە ئاژانسی کوردپا گەیشتوون، یەکێک لە راوچییەکانی روانسەر بە ناوی سەیفوڵلا وەیسی بە ئازاکردنی کەوەکانی خۆی، پەیوەست بوو بە ریزی لایەنگرانی ژینگەی کوردستانەوە.
لەلایەکی دیکەوە، پیشانگەی ژینگە_ کولتوری \"کانی بەرازان\" لە بۆستانی میللەتی مەهاباد کرایەوە.
پێشانگاکە رۆژی رابردوو و بۆ ماوەی سێ رۆژه دەستی پێکرد و لە ٢٥ ژووردا چەندین جۆری ئاژەڵ و پەلەوەر و چەندین وێنە لە باڵەندەی زەلکاوەکانی مەهاباد بەتایبەت زەلکاوی کانی بەرازان، پیشە دەستییەکانی خەڵکی ناوچەکە، چەندین جۆری کەرەستەی وەرزێڕی و ئامێری مۆسیقا و هەروەها خۆراکە خۆماڵییەکانی ناوچەکە تیایدا پیشان ئەدرێت.
ئەو پێشانگایە لە لایەن \"تەعاونی خەدەمات گەردشگەری \" کانی بەرازانەوە کراوەتەوە.