چالاکیی هونەریی چوار هونەرمەندی کورد ڕاگیرا
21:03 - 28 رەزبەر 2715
ئاژانسی کوردپا: بڵاوبوونەوەی بەرهەمە هونەرییەکانی چەندین هونەرمەندی ئێرانی لە ماڵپەڕێکی فەرهەنگی و هونەریی ئەمریکایی، ڕاگیرانی چالاکیی ئەو هونەرمەندانەی بەدواوە بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە وڵاتی ئێران بیست و چوار هونەرمەندی بواری موسیقای پاپ و سونەتی، بەهۆی هاوکاری لەگەڵ ماڵپەڕێکی ئینتێرنێتی بە ناوی \"رادیو جوان\" چالاکییەکانیان ڕاگیرا.
لە نێو ئەو لیستەی کە ڕۆژنامەی \"اعتماد\" بڵاوی کردووەتەوە، ناوی ٤ هونەرمەندی کورد بەناوەکانی حافێز نەزەری، موحسین چاوشی، سیروان و زانیار خوسرەوی دەبیندرێت کە دوو کەسیان تەنیا گۆرانی فارسییان خوێندووە.
هەرچەند هێندێک لە بەرپرسانی فەرهەنگیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران وەها لیستەیەک بەدرۆ دەخەنەوە، بەڵام سەرپەرەستی دەفتەری موسیقای وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد بە باسکردن لە \" کاتی بوونی ڕاگرتنی چالاکییەکانیان\" ناڕاستەوخۆ هەواڵی پەیوەندیدار بەو هونەرمەندانەی پشتڕاست کردووەتەوە.
فەرزاد تاڵبی لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی \"مێهر\" وێڕای بە \" دوژمن\" لەقەڵەم دانی \"رادیو جوان\" گوتی، \" لەئێستادا سەرقاڵی ئەو گیر و گرفتانەین کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاتوونەتە ئاراوە و هەوڵدەدەین هەرچی زووتر ئەو گیر و گرفتانە چارەسەر بکەین\".
هێندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئێراندا ئیدیعا دەکەن کە بەشی فەرهەنگیی وەزارەتی ئیتلاعات کە بە \"ساختمان فجر\" ناسراوە، لە بەرتەسک کردنەوە و ڕاگرتنی چالاکیی هونەرمەندانی بواری موسیقادا ڕۆڵی هەیە.
بڵاو کردنەوەی کلیپ لە کەناڵە ئاسمانییەکان و سەرپێچی لە کۆنسێرتەکان لە هۆکارەکانی دیکەی ڕاگیرانی چالاکیی هونەریی هونەرمەندانێک وەکوو ؛ فەرزاد فەرزین، رەزا سادقی، موحسین یەگانە، سەعید و مەهدی مودەڕس، شەهرام شکووهی، ئێحسان خاجە ئەمیری، عەلی لوهراسبی، گرووپی چوارتار و هومایون شەجەریان لە ئێراندا ڕاگەیەندراوە.
لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، بە شێوەیەکی سیستماتیک گوشار بۆ سەر هونەرمەندان زیادی کردووە و هەر لەو پەیوەندییەدا، بەشداریی ژنان وەکوو ژەنیار و \"همخوان\" لە کۆنسێرتەکاندا لە ١٣ پارێزگادا یاساغ کراوە.
عەلی جەنەتی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی دەوڵەتی \"تدبیر و امید\"ی حەسەن ڕووحانی، لە یەکەم ڕۆژەکانی هاتنە سەرکاری، بە گوتنی ئەوەی کە دەیهەوێ وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد بکاتە ماڵە باوانی هونەرمەندان، باسی لە کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە بیاڤی فەرهەنگی، بەتایبەت لە بواری موسیقادا کردبوو.