چالاکیی قوتابییانی پاوە و سەرپێڵی زەهاو لەحەفتەی \"هەوای پاک\"دا + وێنە
14:30 - 6 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: قوتابیانی قوتابخانەی ئاوایی \"خانەگا\"ی سەر بە شارستانی پاوە بە وێنەکێشان و نووسینی پارچە، حەفتەی \"هەوای پاک\"یان بەرز نرخاند.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی 5ی رێبەندان رێوڕەسمی حەفتەی هەوای پاک لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەی خانەگا لەژێر ناوی \" وزەی خاوێن، بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی، ئاسمانی شین\" بەڕێوەچوو.
ئاوایی خانەگا لە سێکیلۆمیتری باشووری شاری پاوە هەڵکەوتووە و بە یەکێک لە ئاواییە سەیاحەتی و گەشتوگوزارییەکانی ئێران دێتە ئەژمار.
هەر لەو پێوەندییەدا ئیدارەی ژینگە پارێزی شارستانی پاوە ئامانج لەبەڕێوە بردنی ئەو رێوڕەسمەی، جێگر کردنی فەرهەنگی پاراستن و خاوێن راگرتنی دەورووبەری خۆیان و راکێشانی سەرنج و بەشداریی خەڵک بەتایبەت قوتابیان، راگەیاندووە.
لەو رێوڕەسمەدا گەڵاڵەی \"موحیتیار\" خرایە روو، کاوکات بەرهەمە سەرکەوتووەکانی قوتابیان دەستنیشان کران و رێزیان لێگیرا.
شارستانی سەرپێڵ زەهاویش لەو چالاکییانە بێبەری نەبووە و قوتابیانی قوتابخانەکان بە خاوێن کردنەوەی پارک و ناوشار، رێزیان لە حەفتەی هەوای پاک (خاوێن) گرتووە.
وێنە: \"سلام پاوە ـ بازی دراز\"