چالاکیی خۆرسکی ژینگەپارێزی لەشارەکانی کوردستانی ئێران+وێنە

16:12 - 15 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: لەشارەکانی روانسەر، بۆکان، شنۆ و جوانڕۆ هاووڵاتییان لەرۆژی ١٣ بەدەردا بەشێوەی خۆرسک نایلۆنیان بە مەبەستی پارستنی ژینگە و کۆکردنەوەی زبڵ و ئاشغاڵ لەنێو خەڵکیدا بڵاو کردۆتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی ١٣ بەدەردا ژمارەیەک هاووڵاتیی بەنیشانەی رێز گرتن لەسروشت و پاراستنی ژینگەی کوردستان لەسەر تێچووی خۆیان دەستیان بە کڕینی نایلۆن و بڵاو کردنەوەی کردووە و یەک لەو شارانەی کە ئەو چالاکییە تێیدا بەڕێوە چووە شارستانی روانسەرە.

هاووڵاتییان لە چەندین شوێنی گەشتیاری ئەو شارە بۆ وێنە دەورووبەری سەرا و کێوی \"قووڵە\" دەستیان بەخاوێن کردنەوە کردووە و نەیانهێشتووە ئەو شوێنانە پیس ببێت.

لەدرێژەی چالاکییەکاندا، ژمارەیەک هاووڵاتیی لەشاری بۆکانیش لەرۆژی ١٣ بەدەردا دەستیان بە دابەش کردنی نایلۆن بەسەر گەشتیار و هاووڵاتیاندا کردووە و سەیرانگەکانی دەورووبەری ئاوایی خوڵاماڵی و \"قزل گونبەد\" لە زبڵ و پاشماوەکان خاوێن کراوەتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا لە دەورووبەریی ئەشکەوتی سەهۆڵانیش چالاکیی ژینگەپارێزی بەڕێوە چووە.

شاری شنۆش لە چالاکیی ژینگەپارێزی خاوێن کردنەوەی سەیرانگەکان بێبەری نەبووە و لایەنگرانی سرۆشت یەک رۆژ دوای سێزدە بەدەر سەرجەم سەیرانگەکانیان خاوێن کردۆتەوە.

شێخ رەش، چەپەراوێ‌، میراوێ‌و هێ‌ ئەو شوێنە گەشتیاریانەی شاری شنۆ بوون، کە لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزییەوە خاوێن کراونەتەوە.

لەدرێژەی چالاکییەکاندا دۆستان و لایەنگرانی ژینگە بەشێک لە سەیرانگەکانی شاری جوانڕۆیان خاوێن کردۆتەوە.

هاووڵاتیانی شاری جوانڕۆ بە هاوکاری ئەنجومەنی سەوزی ماپرێس رۆژێک بەر لەسێزدە بەدەر بە هەڵواسینی پلاکارد لەسەیرانگەکان، داوای پارستنی ژینگەیان لەگەشتیاریان کردبوو.

ژمارەیەک هاووڵاتیش بەشێوەی خۆرسک سەیرانگای \"بێڵەیی\" جوانڕۆیان خاوێن کردبۆوە.
\"19165.jpg\"

\"19166.jpg\"

\"19162.jpg\"

\"19163.jpg\"

\"19161.jpg\"

\"19167.jpg\"

\"19170.jpg\"

\"19168.jpg\"

\"19169.jpg\"