چالاکیی خاوێن کردنەوەی ژینگە لەسەردەشت

20:17 - 24 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی شاری سەردەشت لە راستای خزمەت کردن بە ژینگەی شارەکەیان، بەشێوەی خۆرسک بەشێک لە ژینگەی دەوروبەری شاری سەردەشتیان خاوێن کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٣ی خاکەلیوە لە کردەوەیەکی خۆرسکدا ٤٤ کەس لە کوڕان و کچانی شاری سەردەشت سەیرانگای \"خڕی دوو هەزاری\" و دەوروبەری ئەو شوێنەیان خاوێن کردەوە.

کوڕان و کچانی بەشدار لەو کردەوە خۆرسکەدا زیاتر لە \"٥٠ کیسە زبڵ\"ی بەجێماوی گەشتیارانیان کۆ کردەوە.

هەروەها ماوەیەک پێش ئێستا کۆمەڵێک لە ژنان و کچانی خەڵکی شاری کەنگاوەر بەشێوەی خۆڕسک و بەبێ پشتگیری هیچ لایەن و ناوەندیكی حکوومەتی، \"پەرستگەی ئاناهیتا\"یان لەو شارە خاوێن کردەوە.

زەبیحوڵڵا کازمی\" فەرمانداری شاری سەردەشت بە هەواڵدەریی ئیرنای راگەیاندبوو، لە ماوەی رۆژانی پشووی نەورۆزدا بەشێوەی نێونجی لەهەر رۆژێکدا زیاتر لە ٥٠٠ بنەماڵەی ئیرانی بەمەبەستی گەشت وگوزار روویان لە شاری سەردەشت کردووە.

فۆتۆ: کامیل سەنایی