١٧ چالاکی کورد لە شارەکانی جوانڕۆ و مەهاباد دەستبەسەر کران
19:46 - 30 بەفرانبار 2714
ئاژانسی کوردپا: ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە دوو شاری کوردستانی ئێراندا لانیکەم ١٧ هاووڵاتییان دەستبەسەر و رەوانەی شوێنی نادیار کردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی دوو حەفتەی رابردوودا مەئموورانی ئیتلاعاتی جوانڕۆ لە ئوستانی کرماشان ٥ هاووڵاتیی کوردیان لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر کردووە.
ئەو هاووڵاتییانە لە ناوشاری جوانڕۆ و گوندی :تازاوای میرەکی\" دەستەبسەر کراون.
شوناسی دوو کەس لە دەستبەسەرکراوان، وەهاب چراغی چالاکانی فەرهەنگی و ئەمیر سوبحانی، بۆ ئاژانسی کوردپا ئاشکرا بووە.
بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاریان هەتا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووەو چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکرانیان روون نەبۆتەوە.
ئەو ١٢ هاووڵاتییە کوردە رۆژی هەینیی رابردوو، رێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار لە نزیک گوندی \"سەلیم ساغوڵ\"ی سەربە شاری مەهاباد دەستبەسەر کراون.
موحسین دەریانووش، مەنسوور نادری، شەهاب زەڕین، مەجید خاکدان، رەزا سوڵتانی ئازەر، کامیل نەجاتی، رەزا موکری، نادر رەسووڵی، مەنسوور حوسینزادە، سەدیق کاکەمەمی، جەلیل بەدەوی و ئەحمەد دهناد، ئەو کەسانە بوون کەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستەبسەر کراون.
رۆژی رابردووش بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان، بۆ بەدواداچوونی دۆخی کەسوکاریان لەبەردەم سوپای پاسدارانی شاری مەهاباد کۆبوونەوەو خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسانی ئەمنی لەسەر رەوشی رۆڵەکانیان بوون.
دەگوترێ، ئەو کەسانە بەهۆی چالاکیی مەزهەبی و بەشداری لە نوێژی جەماعەتدا دەستبەسەر کراون.
لە ماوەی چەند حەفتەی رابردووسدا فشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆسەر هاووڵاتییانی کورد و بەتایبەت چالاکانی مەزهەبیی سوننی نشینی کوردستانی ئێران رووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی دوو حەفتەی رابردوودا مەئموورانی ئیتلاعاتی جوانڕۆ لە ئوستانی کرماشان ٥ هاووڵاتیی کوردیان لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر کردووە.
ئەو هاووڵاتییانە لە ناوشاری جوانڕۆ و گوندی :تازاوای میرەکی\" دەستەبسەر کراون.
شوناسی دوو کەس لە دەستبەسەرکراوان، وەهاب چراغی چالاکانی فەرهەنگی و ئەمیر سوبحانی، بۆ ئاژانسی کوردپا ئاشکرا بووە.
بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاریان هەتا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووەو چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکرانیان روون نەبۆتەوە.
ئەمیر سوبحانی و وەهاب چراغی دوو چالاکی فەرهەنگیی شاری جوانڕۆ
هەروەها بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری مەهابادەوە، ١٢ کەس لە لاوانی ئەو شارە لەلایەن هێزەکاننی سەربە حیفازەت ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بەشێکیان رەوانەی ناوەندە ئەمنییەکانی ورمێ کراون.ئەو ١٢ هاووڵاتییە کوردە رۆژی هەینیی رابردوو، رێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار لە نزیک گوندی \"سەلیم ساغوڵ\"ی سەربە شاری مەهاباد دەستبەسەر کراون.