چالاکی نەمام چاندن لە شاری مەریوان + وێنـــە

20:38 - 13 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: چەند رۆژ پێش ئێستا یەکێک لە ئەنجومەنە خەڵکییەکانی شاری مەریوان لە گوندێکی سەربەو شارە رێژەیەکی بەرچاو \"نەمام\"یان چاند.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ی بەفرانبار دەستەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، ٦٢٠ بن \"نەمام\"یان لە دەوروبەری گوندی \"جێژنی ئاوا\" چاندووە.
\"10528.jpg\"

لەو چالاکییەدا دارەکانی بەڕوو، چوالە، وەن، گوێز، تایلە و ئەرخەوان لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانەوە چێندراون.

بەپێی ئامارێک کە چالاکانی ژینگە پارێزی شاری مەریوان بڵاویان کردۆتەوە، ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی لە گوندی جێژنی ئاوا و دەوروبەری ٩٥٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە کە ٤٠%ی رووبەری ژینگەی رۆژئاوای پارێزگای کوردستان پێک دێنێت.

\"10529.jpg\"
ساڵی رابردوو لە ژینگە و دارستانەکانی مەریوان و سەوڵاوا ١٤٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە.

٢ دوو حەفتەنامەی \"چیا\" بڵاڤۆکی زمانحاڵی ئەنجومەنی سەوزی چیا و ماڵپەڕی سەرەکیی ئەو ئەنجومەنە لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەرەوڕووی داخران بوونەتەوە.

ئەنجومەنی سەوزی چیا کە یەکێک لە ئەنجومەنە چالاکەکانی پارێزگای کوردستانە، ١٢ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن چالاکانی ژینگە پارێزی شاری مەریوانەوە دامەزراوە.