١٠ چالاکی سێنفیی مامۆستایانی سەقز مانیان لە خواردن گرت

11:33 - 30 جۆزەردان 2722

لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان، خالید عەبدوڵڵاهی، سلێمان عەبدی، ئەحمەد قادری، ئامانج ئەمینی، زاهید مورادی، ئیسماعیل ڕەیحانی، حیسام خاکپوور، تاهیر حامیدی، مۆحسێن شکوهی و حەسەن ڕەحیمیان، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە درێژەکردنەوەی ماوەی دەسبەسەرکرانی نایاسایی و پێڕانەگەیشتن بە داواکاریی فەرهەنگییان لە زیندانی سەقز دەستیان دایە مانگرتن.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان، ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای مەحکووم کردنی دەسبەسەریی بەربڵاوی فەرهەنگییان خوازیاری ئازادکردنی بێ ئەملاوئەولای ئەوان بوو.

ئەو ١٠ چالاکە سێنفییە لە ڕۆژانی ٢٥، ٢٦ و ٢٧ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.