٩ چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کران

18:03 - 28 جۆزەردان 2722

ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، "تاهیر قادرزادە، محەممەد فەتاحی، ئەنوەر فەرج‌زادە، سەلاح حوسێنی، حوسێن محەممەدی، کەیوان محەممەدی، خالید شێخی، لوقمان ئەڵڵامورادی و قادر یەسرابی"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز و زیویە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کران.

ئەو ٩ چالاکە سێنفییە بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەیان بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کراون.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، "ئاوات ڕەزەوی" چالاکی سێنفی و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز و زیویە، بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سەقز ئازاد کرا.

ئەو ١٠ چالاکە سێنفییەی مامۆستایان لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ٢٥ و ٢٦ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.