چالاکی خاوێن کردنەوەی گوندێکی گەشتیاری لە شاری داڵاهۆ

14:53 - 9 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی هەوڵە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان، چالاکی خاوێن کردنەوەی گوند و شوێنە گەشتیارییەکان بە هاوکاری ژینگە دۆستان و ئەنجومەنی خانەی مێعماری و گەشتیاری ئەلیپی، یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی ڕیجابی شاری داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان خاوێن کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەبەشداری دۆستانی ژینگەپارێزی و گەشتیاری و ئەنجومەنی خانەی مێعماری و گەشتیاری ئەلیپی و خەڵکی ئەو گوندە، گوندی\"ژالکە\" و شوێنی گەشتیاری تاڤگەی پیرانی ناوچەی ڕیجابی شاری داڵاهۆ لە پاشماوەی زبڵ و خاشاک خاوێن کرایەوە.

ڕۆژی هەینی ٦ی گەلاوێژ، گەڵاڵەی خاوێن کردنەوەی گوندی ژالکە و شوێنی گەشتیاری تاڤگەی پیران، بە هەوڵی خەڵکی گوندەکە و چالاکانی ژینگەدۆست و خانەی مێعماری و گەشتیاری ئەلیپی بەرێوەچوو.

گوندی ژاڵکە یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی پارێزگای کرماشان لە ناوچەی گەشتیاری ڕیجاب سەر بە شاری داڵاهۆیە.