چالاکانی یارسانی: ناوەندە ئەمنییەتی و پۆلیسیەکان بە شێوەی ڕاستەخۆ و ناڕاستەوخۆ سووکایەتی و بێڕێزی بە یارسانەکان دەکەن
14:40 - 12 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: لاوان و چالاکانی یارسانی بەتەمای بەڕێوەبردنی کۆبوونەیەکی هێمنانەی ئێعترازی بەرامبەر بە سووکایەتی کردن بە یارسانەکان لە کرماشانن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوان و چالاکانی یارسانی بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەیەک دوایان کردووە کە کۆبوونەوەیەکی هێمانانە لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە بەڕێوە ببەن.
لەو بەیانییەدا هاتووە: هەر وەک ئاگادارن ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی، ژمارەیەک لە کەسانی نەناسراو بە کۆبوونەوە لە بەردەم \"جمع خانە\"ی شاری ئیسلامئاباد سەر بە پارێزگای کرماشان بە دروستکردنی سەمبولی کاغەزی و دەستکرد ( کە سمێڵ لە ئایینی یارسانەکاندا سەمبولێکە بۆ ناسینی پیاوانی باوەڕمەند بە ئایینی یارسان) سووکایەتی و بێڕێزیان بە شوێنکەوتووانی ئەو ئایینە کۆنە کردووە کە نە تەنیا لە لایەن دەزگا ئەمنییەتی و پۆلیسیەکان هیچ کارێک لەگەڵ ئەو کەسانە نەکرا بەڵکوو ئەو کەسانەی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی حکوومت بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پشتیوانیان لەو کەسانە کردووە.
ئەو چالاکە یارسانانە ڕایانگەیاندووە: یارسان ئایینێکی کۆنی کوردەوارییە و پارێزەری فەرهەنگ و شارستانییەتی نەتەوەی کوردە کە لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژوویی ئیماندارانی ئەو ئایینە کوردییە کەوتوونەتە ژێر زوڵم و زۆریی دەسەڵاتەکان و لە ٣٨ ساڵی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و بەپێی لەبەرچاو نەگرتنی یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتە ئیماندارانی ئەو ئایینە کەوتوونەتە ژێر زوڵم و زۆری.
ئەو کۆبوونەوەیە ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ١٥ی ڕەشەممە لە بەردەم فەرمانداریی کرماشان بەڕێوە دەچێت.
کۆڕی ڕاوێژکاری یارسان بە دەرکردنی بەیانییەک سووکایەتی بە پێڕوەانی ئایینی یارییان مەحکووم و داوایان لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووە کە بە بێهیچ لایەنگرییەک بکەرانی ئەو کردەوە نەشیاوە سزا بدات.
ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی، نزیک بە ١٠٠ کەس لە \"توندڕەوانی مەزهەبی\" بە دار و بەرد هێرشیان کردە سەر جەمخانە یارسانەکان.
هەواڵنێرەکانی کوردپا ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسانە لە \"توندڕەوانی مەزهەبی پێڕەوی ویلایەت\" بوونە و بە پشتیوانیی هێزەکانی ڕێژیم دروشمی توندیان داوە.
ئەو کەسانە لە دروشمەکانیان داوایان کردبوو کە پێڕەوانی ئایینی یارسان لە نێو ببەن.