چالاکانی یارسان: رێگری لەچاوپێکەوتنی نوێنەری راستەقینەی یارسانەکان لەگەڵ لاریجانی کرا
16:43 - 27 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای سەردانی عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی ئیسلامیی ئێران بۆ ئوستانی کرماشان وێڕای دانیشتن و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ئوستانە چاویان بە ژمارەیەک هاووڵاتیی یارسانیش کەوتووە، کە ناڕەزایەتی \" کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان\"ی لێکەوتۆتەوە.
هاووڵاتیانی یارسان لەئوستانی کرماشان بە مەبەستی فورمولەکردنی ویست و داخوازییەکانیان، ناوەندێکیان لەژێر ناوی \" کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان\" پێک هێناوە و بە وتەی خۆیان ئەو کۆڕە نوێنەری راستەقینەی پەیڕەوانی ئاینیی یارییە.
کۆبوونەوەی ساڵێک لەمەوبەری ئەندامانی کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی ئیسلامیی ئێران، نووسینی نامە بۆ عەلی خامنەیی رێبەری حکوومەتی ئێران، خۆپیشاندانی و دەربڕینی ناڕەزایەتی، خۆسووتاندن و سەردانی بە بەردەوام بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکانی ئوستانی کرماشان هەتا ئێستا نەیتوانیوە کێشە و ویستی یارسانەکان چارەسەر و وەدی بێنێت.
\"سەید ئەمین عەباسی شائیبراهیمی\" وتی: لەمێژ ساڵە کە دەوڵەتی ئێران درۆ لەگەڵ خەڵکی یارسان دەکات و ئێمە ساڵی رابردوو سەردانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیمان کرد و لەگەڵ لێژنەیەک بە سەرۆکایەتی عەلی لاریجانی کۆبووینەوە و هەر ئەو کات بەڵێنی دا کە بە دواداچوون بۆ کێشە و داخوازییەکانمان بکات و هەنگاو بە هەنگاو رێگە بۆ چارەسەریی کێشەکان خۆش بکات.
سەید ئەمین سەبارەت بە سەردانەکەی لاریجانی بۆ ئوستانی کرماشان ئاشکرای کرد، ئێمە وەکوو \" کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان\" نامەیەکمان پێشکەش بە ئوستانداریی کرماشان کرد و داوای چاوپیکەتنمان لەگەڵ لاریجانی هەبوو، بەڵام رێگری لە ئێمە کرا و تەنیا چەند کەسێک کە دەستنیشان کراوی حکوومەتی بوون بە نوێنەرایەتی لە یارسانەکان ناردرانە کۆبوونەکەوە.
ئەو پەیڕەوەی ئایینی یارییە وتیشی: ئەو کەسانەی بە ناوی نوێنەرانی یارسانەوە دانیشتنیان لەگەڵ سەرۆکی مەجلیس کردووە، پێشتر پێیان وتوون لە کۆبوونەوەکەدا بە هیچ شێوەیەک باس لە مافی راستەقینەی یارسانەکان نەکەن و دۆخەکە زۆر بە باشی و ئەرێنی وەسف بکەن و تەنانەت وتووشیانە کە پەیڕەوانی ئایینی یاری لە ئۆرگانە دەوڵەتەییەکاندا دامەزراون و کێشەیەکی ئەتۆیان نیە.
ماوەیەک لەمەوبەریش\" کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان\" بە نوێنەرایەتی هاوڵاتییانی یارسان نامەیەکیان بۆ رێبەری حکوومەتی ئێران، شۆرای خیبرەگان، مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و دەزگای قەزایی ناردبوو و تێدا خوازیاری پێداچوونەوە بە یاسای بنەڕەتی ئێران ببوون، لەو بارەیەوە سەید ئەمین وێڕای تەئیدی ناردنی نامەکە، ئەوەشی خستەڕوو هەتا ئیستاش ئەو نامەیە لەلایەن عەلی خامنەیی یان ناوەندەکانی بەیتی رێبەری و شوێنەکانی دیکەوە وڵام نەدرانەوە.
ئەو ئەندامەی \" کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان\" لەدرێژەی لێدوانەکەی بۆ ئاژانسی کوردپا، وتی: بە داخەوە هاووڵاتیانی یارسان نزیک بە ٣٥ ساڵە هیچ پێشکەوتنێکیان بە خۆیانەوە نەبینیوە و بە بەردەوامی لە ژیر فشاردا بوون و تەنانەت سەربازێکی یارسانی بە هۆی سووکایەتییەکانی فەرماندە نیزامییەکان بە ناچاری خۆی کوشت و چەندین کەسی دیکەش ئاگرییان لە جەستەی خۆیان بەرداوە.
\"سەید ئەمین عەباسی شائیبراهیمی\" باسی لەوەش کرد، سەیر کردنی ئێمە وەکوو مرۆڤ، هەروەها بە فەرمی ناسینی ئاینیی یاری لە سەرەتاییترین داواکارییەکانی هاوولاتیانی یارسانە. مافی ژیان، دامەزراندنی یارسانەکان لە دام و دەزگا حکوومەتییەکان، کۆتایی هێنانی سووکایەتیی میدیاکانی ئێران بە یارسانەکان لە داواکارییەکانی دیکەی پەیڕەوانی ئاینیی یارین.
سەید ئەمین باوەڕی وایە، پێویستە سەرجەم ناوەندەکانی داکۆکیکار و کەسانی ئازادیخواز لەسەر پرسی یارسانەکان بێدەنگ نەبن و نەهێڵن دەنگی ئێمە بە کپکراوی بمێنێتەوە و هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەر یارسانەکان بدەن، ناوبراو دەڵێ تەنیا لەو ماوەیەدا چوار جار بە تاوانی دیمانە لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی ناوندە ئەمنیتییەکان کراوە و خەڵکێکی دیکەی یارسانیش هاوشێوەی من لێپێچینەوەی لەگەڵدا کراوە.
هاووڵاتیانی یارسان لەئوستانی کرماشان بە مەبەستی فورمولەکردنی ویست و داخوازییەکانیان، ناوەندێکیان لەژێر ناوی \" کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان\" پێک هێناوە و بە وتەی خۆیان ئەو کۆڕە نوێنەری راستەقینەی پەیڕەوانی ئاینیی یارییە.
کۆبوونەوەی ساڵێک لەمەوبەری ئەندامانی کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی ئیسلامیی ئێران، نووسینی نامە بۆ عەلی خامنەیی رێبەری حکوومەتی ئێران، خۆپیشاندانی و دەربڕینی ناڕەزایەتی، خۆسووتاندن و سەردانی بە بەردەوام بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکانی ئوستانی کرماشان هەتا ئێستا نەیتوانیوە کێشە و ویستی یارسانەکان چارەسەر و وەدی بێنێت.
سەید ئەمین عەباسی شائیبراهیمی کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان تیشکی خستە سەر هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ویستی یارسانەکان و هەروەها سەردانی رۆژی رابردووی عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی ئێران بۆ ئوستانی کرماشان
\" سەید ئەمین عەباسی شائیبراهیمی\" یەکێک لە چالاکانی یارسان و هەروەها ئەندامی دامەزرێنەری\" کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان\" لە وتوێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا تیشکی خستە سەر هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ویستی یارسانەکان و هەروەها سەردانی رۆژی رابردووی عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی ئێران بۆ ئوستانی کرماشان.\"سەید ئەمین عەباسی شائیبراهیمی\" وتی: لەمێژ ساڵە کە دەوڵەتی ئێران درۆ لەگەڵ خەڵکی یارسان دەکات و ئێمە ساڵی رابردوو سەردانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیمان کرد و لەگەڵ لێژنەیەک بە سەرۆکایەتی عەلی لاریجانی کۆبووینەوە و هەر ئەو کات بەڵێنی دا کە بە دواداچوون بۆ کێشە و داخوازییەکانمان بکات و هەنگاو بە هەنگاو رێگە بۆ چارەسەریی کێشەکان خۆش بکات.
سەید ئەمین سەبارەت بە سەردانەکەی لاریجانی بۆ ئوستانی کرماشان ئاشکرای کرد، ئێمە وەکوو \" کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان\" نامەیەکمان پێشکەش بە ئوستانداریی کرماشان کرد و داوای چاوپیکەتنمان لەگەڵ لاریجانی هەبوو، بەڵام رێگری لە ئێمە کرا و تەنیا چەند کەسێک کە دەستنیشان کراوی حکوومەتی بوون بە نوێنەرایەتی لە یارسانەکان ناردرانە کۆبوونەکەوە.
ئەو پەیڕەوەی ئایینی یارییە وتیشی: ئەو کەسانەی بە ناوی نوێنەرانی یارسانەوە دانیشتنیان لەگەڵ سەرۆکی مەجلیس کردووە، پێشتر پێیان وتوون لە کۆبوونەوەکەدا بە هیچ شێوەیەک باس لە مافی راستەقینەی یارسانەکان نەکەن و دۆخەکە زۆر بە باشی و ئەرێنی وەسف بکەن و تەنانەت وتووشیانە کە پەیڕەوانی ئایینی یاری لە ئۆرگانە دەوڵەتەییەکاندا دامەزراون و کێشەیەکی ئەتۆیان نیە.
کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان، بە نوێنەرایەتی هاوڵاتییانی یارسان نامەیەکیان بۆ رێبەری حکوومەتی ئێران، شۆرای خیبرەگان، مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و دەزگای قەزایی ناردبوو و تێدا خوازیاری پێداچوونەوە بە یاسای بنەڕەتی ئێران ببوون
ئەو هاووڵاتییە دەڵێ: ئوستانداریی کرماشان بە فرت و فێڵ بەڵێنیی بە ئێمە دا کە دەرفەتی چاوپێکەوتنمان لەگەڵ سەرۆکی مەجلیستان بۆ دەخوڵقێنن، بەڵام دواتر دەرکەوت کە چەند کەسێکی دیکەیان ناردۆتە کۆبوونەوەکە و ترسیشیان لە چوونی ئێمە بۆ کۆبوونەوەکە هەبوو چون ئێمە داواکاری و رەخنەی زۆرمان هەیە.ماوەیەک لەمەوبەریش\" کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان\" بە نوێنەرایەتی هاوڵاتییانی یارسان نامەیەکیان بۆ رێبەری حکوومەتی ئێران، شۆرای خیبرەگان، مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و دەزگای قەزایی ناردبوو و تێدا خوازیاری پێداچوونەوە بە یاسای بنەڕەتی ئێران ببوون، لەو بارەیەوە سەید ئەمین وێڕای تەئیدی ناردنی نامەکە، ئەوەشی خستەڕوو هەتا ئیستاش ئەو نامەیە لەلایەن عەلی خامنەیی یان ناوەندەکانی بەیتی رێبەری و شوێنەکانی دیکەوە وڵام نەدرانەوە.