چالاکانی کوردستانی ئێران: چەکەکانتان بێدەنگ بکەن و بە جێگای ئەو دیالۆگ بکەن

13:59 - 14 رەشەمه 2716
ئاژانسی کوردپا: پازدە چالاکی سیاسی و ڕۆژنامەوانی له کوردستان لە نامەیەکدا داویان لە لایەنەکانی دەرگیر لە شەنگالی کوردستانی عێراق کردووە کە کێشەکانی خۆیان لە ڕێگای دیالۆگەوە چارەسەر بکەن.

دەقی ئەو نامەیە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە بەم چەشنەیە:

هەواڵی تێکهەڵچوون و گیان لە دەستدانی ژمارەیەک لە دوو هێزی سیاسیی کوردستانی له شەنگال زۆر جێگای داخ و کەسەر بوو.

جێگای داخە کە کێشەی براکوژی هێشتا هەر ماوە و مێژوو دووباره لە بوارێکی تراژدیکدا دووپات بوویەوە.

ئێمە کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران داوا لە لایەنە دەرگیرەکان دەکەین چەکەکان بێدەنگ بکەن و بە جێگای ئەو دیالۆگ بکەن.

لە کۆتایی هاودەردی خۆمان لەگەڵ کۆژرا و بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەردەبڕین.

ـ کاک حەسەن ئەمینی، چالاکی سیاسی و مەزهەبی
ـ ئیسماعیل موفتی زادە، چالاکی سیاسی
ـ حیسامەدین ئەمین، چالاکی سیاسی
ـ دوکتور سۆهراب زەنگەنە، چالاکی سیاسی
ـ دوکتور جەلال جەلالی زادە، چالاکی سیاسی و مەزهەبی
ـ دوکتور عیسا خان حاتەمی، چالاکی سیاسی و مەزهەبی
ـ موهەندیس فاڕوق کەیخوسرەوی. چالاکی سیاسی
ـ دوکتور خالید تەوەکۆلی، چالاکی سیاسی و مەزهەبی
ـ مەحموود مەحموودی، چالاکی رۆژنامەوانی
ـ ئیجلال قەوامی، چالاکی ڕۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ
ـ دوکتور عەلیڕەزا خانی، چالاکی سیاسی
ـ سیاوەش حەیاتی، چالاکی سیاسی
ـ مەسعوود کورد پوور، چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەوانی