چالاکانی ژینگەی ئیلام، سیمینارێکیان بۆ هانای پڵنگ وەرێخست
20:46 - 13 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: ناوەندێکی مەدەنی سێهەمین سیمیناری ساڵانەی لەسەر لەبەین چوونی جۆره پشیلەی کێوی زاگرۆس تەرخان کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، لە کۆتایی حەوتووی رابردوودا لە شاری ئیلام سیمینارێک لە ژێر ناوی\" هانای پڵنگی زاگرۆس\" بە بەشداری میوانانی شارەکانی، دەڕەشار، ئیلام، ئابدانان، سنە، هەمەدان و شێروان چرداوڵ بە رێوەچوو.
لەو سیمینارەدا کە لەلایەن ئەنجومەنی شاخەوانی ئیلام و چالاکانی ژیانی کێویی زاگرۆس لە کوردستان بە رێوەچوو، بارودۆخی ژیانی ٤ جۆر لە پشیلەی کێوی لە لایەن بەشداربووانەوە کەوتە بەر باس و لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا.
یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وێڕای ئاماژە بە قەیرانی ژینگە لە ناوچەی ئیلام، وتی: چارەنووسی پڵنگی زاگرۆس بەرەو لە ناوچوون دەچێت، ئێمە لەم سیمینارەدا خەسارناسیمان بۆ ئەم کێشەیە کردووە.
لەم ساڵانەی دواییدا پڵنگی دەگمەنی زاگرۆس لە لایەن خەڵکانێکی هەلپەرەست و بەرژەوەندیی خوازەوە کوژراوون کە نوێترینیان پڵنگێکی ناوچەی ئەیوانی رۆژئاوا بوو کە لەلایەن شوانێکەوە کوژرا.
گۆرانی و شێعرخوێندنەوە، رێزگرتن لە ژینگەپارێزان و لابردنی پەردە لە سەر پەیکەری پڵنگ لە ریشەی وشک بووی دارەکان، کە لە لایەن هونەرمەند بەهمەن نەزەری دروست کرابوو، بەشیکیتر بوو لە کارەکانی بەڕێوەچوونی سیمیناری هانای پڵنگ.
هانا بە واتای فریاکەوتن و کۆمەک دێت.
ئەندامی ئەنجومەنی شاخەوانی ئیلام کە بەرێوەبەری سیمیناری ئێوارەی رۆژی ١٠ی بانەمەڕ بوو، لە درێژەدا وتی کە ناوەندەکەی ئەوان لە بەرەبەری ساڵوەگەری دامەزراندنی ئەنجومەن، هەوڵی بە رێوەچوونی ئەم سیمینارەیان داوە، و خەرجی بەرێوەچوونی گشتی لەسەر شانی خەڵک و چالاکانی ژیانی ئاژەڵە کێویەکانی زاگرۆس بووە.
باقر رەحمانی، ئاگاکردن و فەرهەنگسازی بە یەکێک لە ئامانجەکانی سمینارەکە ناو برد، هاوکات ناوەندە دەوڵەتییەکانی بۆ سرنجدان بە بارودۆخی نالەباری ژیانی جۆرەکانی گیانلەبەر لە زاگرۆس و ئیلام بانگهێشت کرد.
شاخەوانیی لە نزیک شوێنی کۆشتنی پڵنگ(پلنگ کنا)بە بەشداری زیاتر لە ٨٠شاخەوان لە شارەکانی ئیلام، ئەیوان، چرداوڵ، بەشێکیتر لە سمیناری هانای پڵنگ بوو کە رۆژی هەینی، ١١ی بانەمەڕ بەرێوەچوو.
ئەنجومەنی شاخەوانی ئیلام لە ساڵی ٩١ و ٩٢ سمیناری \"لورانتوس\"(موخور)و \"هاواری دار بەروو\"ی بۆ روون کردنەوەی بیر و فەرهەنگی گشتی بەڕێوە بردبوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، لە کۆتایی حەوتووی رابردوودا لە شاری ئیلام سیمینارێک لە ژێر ناوی\" هانای پڵنگی زاگرۆس\" بە بەشداری میوانانی شارەکانی، دەڕەشار، ئیلام، ئابدانان، سنە، هەمەدان و شێروان چرداوڵ بە رێوەچوو.
لەو سیمینارەدا کە لەلایەن ئەنجومەنی شاخەوانی ئیلام و چالاکانی ژیانی کێویی زاگرۆس لە کوردستان بە رێوەچوو، بارودۆخی ژیانی ٤ جۆر لە پشیلەی کێوی لە لایەن بەشداربووانەوە کەوتە بەر باس و لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا.
یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وێڕای ئاماژە بە قەیرانی ژینگە لە ناوچەی ئیلام، وتی: چارەنووسی پڵنگی زاگرۆس بەرەو لە ناوچوون دەچێت، ئێمە لەم سیمینارەدا خەسارناسیمان بۆ ئەم کێشەیە کردووە.
باقر رەحمانی چالاکی مەدەنی کورد بە نێسبەت لە ناوچوونی جوری گیانلەبەر ئاگادار ی دەدات
بە وتەی باقر رەحمانی، تێکچوونی شێوازی خواردن و دەست نەکەووتنی کەڵە کێوی، بزن و قووچ، پڵنگی هێناوەتە سەر ئەوەی کە لە گوندەکان نزیک ببێتەوە و ئەمەش بووەتە بیانوویەکی باش بۆ راو کردنیان لە لایەن راوچیەکانەوە.لەم ساڵانەی دواییدا پڵنگی دەگمەنی زاگرۆس لە لایەن خەڵکانێکی هەلپەرەست و بەرژەوەندیی خوازەوە کوژراوون کە نوێترینیان پڵنگێکی ناوچەی ئەیوانی رۆژئاوا بوو کە لەلایەن شوانێکەوە کوژرا.