چالاکانی ژینگەپارێزی شنۆ هێلانە بۆ باڵندەکان ساز دەکەن

15:25 - 8 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: چالاکانی ژینگەپارێز، بۆ پاراستنی باڵندەکان لە وەرزی سەرمادا، هەوڵی دروستکردنی هێلانە لە شوێنی ژینگەی ئاژەڵان دەدەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەشێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی و ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی \"ژینکۆ\" لە شاری شنۆ بۆ پاراستنی باڵندەکان لە سەرما، لە هەڵمەتێکی بێ‏وێنەدا، دەستیان دایە دروستکردن وهەڵواسینی هێلانە بۆ باڵندەکان.

دەوترێ، دوو کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکو، بە ناوەکانی \"مورتەزا ڕەسووڵ‏پوور و مامەند کارساز\" بە شێوەی خۆبەخش بەرپرسایەتی دروستکردن و هەڵواسینی هێلانە لە شوێنی ژینگەی ئاژەڵانیان وەئەستۆ گرتووە.

هەوڵی زیندووکردنەوەی زلکاوەکان، ئازاد کردنی باڵندەکان لە قەفەس، گەیاندنی دانەوێڵە بۆ باڵندەکان لە وەرزی سەرمادا، هەوڵدان بۆ لەناونەچوونی ژینگە، لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان چووەتە قۆناغێکی نوێوە.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، چالاکییە ژینگەپارێزییەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی کوردستانی ئێران پەرەی سەندووە و ئەندامانی ئەنجوومەنەکان بە شێوەی جۆراوجۆرهەوڵ دەدەن لە ناو خەڵکدا ببێت بە فەرهەنگ و پەرە بستێنێت.