چالاکانی پێشگیریکار لە ئیدز لە کرماشان، خەڵاتی "رووبانی سوور"یان بەدەست هێنا
15:49 - 21 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: رێکخراوێکی ناحکوومی لە کرماشان توانی نیشانی جیهانیی پێشگیری لە نەخۆشیی HIV”\" لە ئاستی جیهاندا بەدەست بێنێ.
\"کۆمەڵەی ئەفرای سەوز\"ی کرماشان کە رێکخراوێکی ناحکوومییە، لە ١٩یەمین دانیشتنی تایبەتیی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ئیدز، خەڵاتی \"رووبانی سوور\"ی ساڵی ٢٠١٢ی بەدەست هێنا.
بەپێێ هەواڵی ناوەندی پێشگیری لە نەخۆشیی ئیدز، لەناو گرووپی \" پێشگیری لە ئیدزی لەناو توشبوانی تەزریقی\"دا و لە نێوان ١٤٠٠ رێکخراوی بەشدار لە ئاستی جیهاندا توانی نیشانی \"رووبانی سوور\" بەدەست بێنێ.
خەڵاتی رووبانی سوور لە ئاستی جیهاندا بە گرینگترین خەڵات لە بواری چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی پێشگیری لە نەخۆشیی ئیدز دێتە ئەژمار.
رێکخراوەکانی دیکەی براوە لە بوارەکانی دیکە لە وڵاتانی \"ئۆگاندا، رووسیە، سریلانکا، کنیا، مێکزیک، میانمار، هائیتی و هێند\" لەلایەن کۆمیتەی تایبەتی پێکهاتوو لە نوێنەرانی کۆمەڵگای مەدەنییەوە هەڵبژێردران.
خەڵاتی رووبانی سوور لە واشنگتۆن و لەلایەن \"میشێل سیدییە\"وە پێشکەش بە \"مەهدی ئەمیری\" و هاوکارانی کرا.
هەروەها مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ خەڵاتی \"ئێلیزابێت تایلور\" بە شێوەی هاوبەش لەلایەن ئەنجومەنی نێونەتەوەیی ئیدز و ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئیدز پێشکەش بە ٢ برای کوردی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی \"ئارەش و کامیار عەلایی\" کرا و دواتر لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە گیارن و پاش ماوەیەک زیندانی ئازاد وبە ناچاری وڵاتیان بەجێهێشت.
بهپێی ئامارێکیوهزارهتیتهندروستییئێران لهسەرەتای سالی ١٣٩١وه24 ههزار و 290 كهس لهئێراندا گیرۆدهیڤایرۆسی ئیدز(HIV) بوون و شاری كرماشانیش له ریزی یەکەمی ئەو ئامارە دایە و بهپێی ئهو ئامارهژمارهیتووشبوان بهڤیرووسی ئیدز (HIV) لهماوهییەک ساڵی رابردوودا دهگاته3 ههزار كهس.