چالاكانی كورد لە ئیلام: پێش بە جینایەتەكانی \"داعش\" لەكوبانی بگرن
14:32 - 12 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: چالاكانی مەدەنی كورد لەئوستانی ئیلام لە بەیاننامەیەكدا پشتیوانیان لەهاووڵاتییانی كوردی سووریا و بەتایبەت دانیشتوانی شاری كوبانی كردووە.
دوابەدوای هێرشی توندی گرووپی رادیكاڵ و چەكداری \"داعش\" بۆ سەر هاووڵاتییانی كورد لە باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی سووریا و گەمارۆدانی شاری كوبانی ( عین العرب)، چالاكانی مەدەنی لەئوستانی ئیلام هەوڵەكانی داعشیان بەدژی هاووڵاتییانی كورد مەحكووم كرد.
زیاتر لە حەفتا كەس چالاكی مەدەنی بە دەركردنی بەیاننامەیەك وێڕای مەحكووم كردنی \" جینایەتی داعش لەكوبانی\"، داواشیان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەت رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە، لەهەوڵێكی بوێرانەدا پێش بە كردەوەكانی داعش بگرن.
پێشتریش چالاكانی فەرهەنگی و مەدەنی كورد لەئوستانی كرماشان بە دەركردنی بەیاننامەیەك پشتیوانیی خۆیان لە نەتەوەی كورد لە سووریا و شاری كوبانی دەربڕیبوو.
لەبەشێكی بەیاننامەی چالاكانی مەدەنی ئوستانی ئیلامدا هاتووە، لەئەنجامی بێدەنگی و كەمتەرخەمیی ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا، لە كانتۆنی كوبانی زەریای خوێن وەرێخراوە و جێگای داخی ئەو رووداوە لێرەدایە كە بە بەرچاوی گشتی و میدیاكانەوە ئەو جەنایاتانە روو دەدەن.
ئەو چالاكانە داوایان لەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە كە لەهەر رێگەیەك كە بۆیان دەلوێكۆتایی بەو شەڕە بهێنن.
هەر لەو پێوەندییەدا رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانیش لەگەڵ ئەوەیکە لە بەیانییەیەكدا پشتیوانیی لەخەڵكی كوبانی كردبوو، داواشی لە حیزب و رێكخراوە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كردبوو كە بەرگری لە هاووڵاتییانی كوردی سووریا بكەن.