چالاكانی كورد: \"حکوومەتی ئێران پەرەپێدەری مادە سڕکەرەکان لەکوردستانی باشوور و رۆژهەڵات\"ـە
14:14 - 19 جۆزەردان 2714
كوردپا: زیاتر لە ٣٠٠ كەس لە چالاكانی كوردستانی ئێران و هەرێمی كوردستان لەنامەیەكدا وێڕای هوشداری دان سەبارەت بە پەرەگرتنی مادەسڕكەرەكان و بڵاو كردنەوەی لەلایەن سپای پاسدارن لە \" كوردستانی باشوور و رۆژهەڵات\"، داوشیان لایەنە سیاسییەكان كردووە كە كاری جیددی بۆ بەرپرچەدانەوەی ئەم پیلانە رەشە بكەن.
لەبەشێكی نامەكەدا هاتووە، \"رێژیم بە دروستكردنی دەیان بنکە و ئاشپەزخانە بۆ دروستكردنی ماددە سڕكەرەكان لەشاری سەردەشت و گوندەكانی دەورووبەری ناوەندێكی مەترسیداری سازكردووە و ئاماژە بەوەش كراوە، \"كۆماری ئیسلامی ئێران لەدرێژەی هەوڵەكانی بۆ لەناو بردنی كورد ماوەیەكە دەستی بەپیلانێكی رەشی گەورە لە رێگای مافیای سپای پاسداران بۆ تێكدان و لە ناوبردنی كۆمەلگای كوردی رۆژهەڵات و باشووری كوردستان كردووە\".
نوسخەیەك لەو نامەیە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە و دەقی نامەكە بەم چەشنەیە:
نامەی سەر ئاواڵەی ٣١٦ كەسایەتی كوردی باشوور و رۆژهەڵات، لە ژێر ناوی پێش بە ئەنفالی سپی لەباشوور و رۆژهەڵات بگرن.
هاونیشتمانانی خۆشەویستی كورد!
كوردانی تێكۆشەر لە سەرانسەری جیهان!
ئەی هەموو ئەوانەی دڵتان بۆ كورد و كوردستان لێ دەدا!
كۆماری ئێسلامی ئێران لەگەڵ هەموو هەوڵە جیددییەكانی پێشووی بۆ قەڵاچۆ و لەناوبردن بردنی كورد لەرۆژهەڵاتی كوردستان، ماوەیەكە دەستی بەپیلانێكی رەشی گەورە لەرێگای مافیای سوپای پاسداران بۆ تێكدان و لەناوبردنی كۆمەڵگای كوردی رۆژهەڵات و باشووری كوردستان كردوە.
ئێستا كە رێژیم ناتوانێ بە شێوەی پێشوو جینوساید و ئەنفالی كورد بكا، وەك لە قارنێ ، قەڵاتان، سۆفیان، سەرووكانی، زەردە و دەیان گوندی دیكە كە كردی، ماوەیەكە بە شێوەیەكی نوێ واتە ئەنفالی سپی بۆ لەناوبردنی كورد هەنگاو هەڵدینێتەوە.
كۆماری ئیسڵامی بە لە ناوبردنی ٥٠ هەزار كوردی سیڤیل و تیرۆری رێبەرانی كورد وەك قاسملوو وشەرەفكەندی و چەند سەد تێكوشەری حیزب و رێكخراوە سیاسییەكانی دیكەی كورد لەدەرەوەی كوردستان و توركیە و باشووری كوردستان و لە سێدارەدانی چەند هەزار زیندانیی سیاسی و مەدەنی و كوشتنی هەزاران كوڵبەر قەناعەت ناكەن و وەك دوژمنی سەرەكیی كورد بریاڕیان داوە كە لە ڕەگ و ریشەی كومەڵگای كوردی بدەن و هەڵیتەكێنن و لە ناوی بەرن. جورم وگوناحی كورد تەنیا داوای ئازادی و مافی نەتەوەیییە و بەس.
رێژیم بە دروستكردنی دەیان ئاشپەزخانە بۆ دروستكردنی ماددە سڕكەرەكان لە شاری سەردەشت و گوندەكانی دەورووبەری، ناوەندێكی مەترسیداری سازكردوە بۆ ناردنی ئەو ماددە هوشبەرانە بۆ باشووری كوردستان و هەروەها مەهابادی كردۆتە ترانزیت بۆ ناردنی شیشە و جۆرەكانی دیكە بۆ شار و گوندەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان.
هەڵوێستە و موقایسەیەكی نیسبی لەنێوان ئێستا و ٢٠ ساڵی پێشووی باشووری كوردستان دەری دەخا كە پەرەگرتن و تووشبوونی كوردی باشووری كوردستان بەو ماددە هۆشبەرانە وەك دیاردەیەكی مەترسیداری لێ هاتووە و ئەو مەترسییە هەر لە پەرەگرتن دایە و زیندانەكانی باشوور پڕە لەو موادفروشانە كە بۆ پارە ئامادەن هەمووكارێك بكەن.
ئەو كارە نالەبارەی رێژیم، جەنایەتێكی دیكەی دژی مرۆڤە كە دەبێ بە هاوكاریی هەموو لایەك پێشی پێ بگیرێ و لە قاو بدرێ، مافیایی سوپای پاسداران كە ناوی لە لیستەی ڕەشی ئەمریكاش دایە بە دوومەبەست ئەو هەنگاوە دهاوێژێ:
یەكەم و مەبەستی سەرەكیی ڕیژیم لە پەرەپێدانی ماددەی هۆشبەر لە كوردستان تێكشكاندنی ئیرادەی ماف ویستیی لاوانی كورد و لە پەڕاوێز خستنی ئەو هێزە لە بن نەهاتوویە.
دووهەم مەبەستی ڕیژیم پەیدا كردنی پارە لە ڕێگای بازاڕی ڕەشەوەیە كە سوپای پاسداران لە مێژە ئەو سەرچاوەیە بە كار دێنێ.
ئەرك و كاری ئێمەی كورد:
- حیزب و رێكخراوەكانی سیاسی لەرێگای تەلەویزیۆن و میدیای خۆیان كاری جیددی بۆ بەرپرچەدانەوەی ئەم پیلانە رەشەی ریژیم بكەن.
- هەمووی كورد بە كۆ و بە تاك خۆی بە بەرپرس بزانێ هەركارێكی لەدەست دێ لەوبارەوە ئەنجامی بدا.
- هەموو ئەوانەی هاوكاری رێژیم دەكەن و بازاڕی مادە سڕكەرەكانی بۆ گەرم ڕادەگرن لە قاو بدرێن و لاوانی كوردی نێوخۆی كوردستان بۆ ئیفشا و تەمبێ كردنیان هەلۆیستی پێویست بگرن.
- هوشیاری و ئاگادهربوونی بنەماڵەكان و هەرتاكیك كە هەم ئاگاداری ئەو پیلانانەی رێژیم بن و هەم هەموو كارێك بكەن بۆ رزگاری زۆر كەسی تووشبوو كە بەراستی پێویستیان بە هاوكاری ئەوانە هەیەو هەم دژایەتی ئەم كارە نالەبارەی رێژیم بكە كە گەورەترین زیانی بە بنەماڵەكان گەیاندوە.
- حیزب و رێكخراوەكانی سیاسیی و مەدەنیی كورد و سەدان كورد و لەوانەیە هەزاران كورد كە بە جورێك پێوەندییان بە حیزب و رێكخراوەكانی سیاسی و مەدەنیی وڵاتانی جیهان هەیە پێویستە قۆلی هیمەتی لێ هەڵمالن و داوای كوبوونەوە و چاوپێكەوتن بكەن وئەوان لەو جەنایەتە گەورەی رێژیمی ئیسلامی كە دەرحەق بە كورد دەیكا ئاگادار بكەنەوە و داوا بكەن كە هەڵویستیان هەبێ.
لە كۆتاییدا ئێمە وەك هاونیشتمانی كوردستان و ئەم كەسانەی كە ئەم نامیلكەیەمان تاوتۆی كردووە، داوامان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك حكوومەتێكی یاسامەند و پارێزەری نەتەوەكەمان ئەوەیە كە پێش بە هەڵسوكەوتی ناشایستی كۆماری ئیسلامی ئیران بگرن و نەهێلن كەچی تر لەژێر ناوی دیپلۆماسییەوە ئەم مادە هۆشبەرانە لە سنوور بپەرێنەوە و لە باشووری كوردستان بلاو بێتەوە، ژیان و داهاتوی لاوانی ئیمە ئێستا لە مەترسی جیددی دایە.
هەروەها هیوادارین لاوانی بەئەمەگ و خەڵكی نیشتمان پەروەرە و حیزب و رێكخراوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان گرینگی زیاتر بدەن بەو كارەساتەی لەو بەشەی نیشتمان بەڕێوە دەچیت و كەڵك وەرگرن لە هەموو كەرەستە جۆراوجۆرەكان بۆ ئەوە چیتر گیرۆدەی ئەم مادەهۆشبەرانە نەبن و خەتابارن سەوداگەرانی مەرگ بە توندترین شیوە سەزا بدرێن.
بە هیوای ئەوە بە هیمەتی هەموو لایەكمان بتوانین سیاسەتی نامرۆڤانەی كۆماری ئیسلامی و هێزی جینایەتكاری سوپای پاسداران ڕیسوا بكەین.