چارەنووسیی خوێندكارێكی كورد لە مەریوان ناڕوونە

15:52 - 11 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: چارەنووسی ئەندامێكی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی خوێندكارانی كورد دوای تێپەڕینی یەك مانگ لە دەستبەسەر كردنی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە، ناروونە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رەحیم باجوەر كە ماوەی یەك مانگ لەمەوبەرە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر كراوە، هیچ زانیارییەك لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نیە.

ماوەی یەك مانگ لەمەوبەر شەپۆلێكی دەستبەسەر كردن ئەندامانی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی خوێندكارانی كوردی گرتەوە.

پێشتریش چوار كەس بە ناوەكانی سۆران دانشوەر، میهدی دوعاگوو، شێرزاد كەریمی و میلاد كەریمی لە ئەندامانی یەكیەتیی دیموكراتیكی خویندكاری كورد دەستبەسەر كرابوون.

ئێستا خوێندكارێكی دیكەی زانكۆی پەیام نووری مەریوان بەناوی خەبات عارفی لە زیندان دایە.