چارەنووسی یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی خەزەڵوەری مەریوان هێشتا ناڕوونە

11:55 - 25 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەردا، هەتا ئێستا ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چارەنووسی هاووڵاتییەک بە ناوی "شارام شاکری"، خەڵکی مەریوان کە لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەردا دەسبەسەر کرابوو، ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان هەتا ئێستا لە دانی وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە بارودۆخی ئەو هاووڵاتییە کوردە، خۆیان بواردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو هاووڵاتییە لە ماوی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن  بە پارێزر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

"شارام شارکری" لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەهۆی گرانیی بێنزین لە مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە،دەسبەسەر کرابوو.